· CHAPTER ۩ 40 ·

2K 313 50
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



لە تەواوی بارودۆخەکەدا حەپەساو ڕامابووم، چۆن شتەکان وایان لێ هات؟ چۆن دەکرێ کەسایەتییەکەی تری هەرکاتێك بیەوێت دەربکەوێ؟ ئەو کاتە دەرنەکەوت کە دەستی سێهونم گرت بەڵام ئێستا کە تەنانەت لە سێهونیش نزیك نەبوومەتەوە دەرکەوتووە؟!

"(مـن...قـەرزاری تـۆم؟)"بە شپرزەیی پرسیم، ڕقم لەو ڕاستییەیە کە ڕاهاتووم بەو کە گەیشتووەتە خاڵێك تەنانەت وەك جارانیش لەگەڵ ئەودا نیگەران نیم.

"(کۆتا جار لە کلینیکەکە)"نزیکتر بووەوە"(هەروەها بۆ ئەوەش کە کردت جاری پێشوو)"

زیاتر پشتم نا بە دەرگاکەوە چونکە هەر خۆی زۆر نزیك بوو لە منەوە"(ئەوە من نەبووم، بەشێك بوو لە من)"وتم.

"(هـێـشـتـا...تۆ هەمان کەسی، ڕاستە؟)"بە دەنگێکی نزم وتی"(ئەوە لەبیر ناکەم کە کردت پێگی)"

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی"(بە تۆم وت ئەوە من نەبووم! من ناتوانم شتێکی لەو جۆرە بکەم، من خۆم نیم هەروەها نامەوێت جارێکیتر ئەوە ڕووبداتەوە)"لە بێ ئومێدی دا وتم.

"(بەهەرحاڵ کەمێك لەمەوبەر ماچی منت کرد)"زەردەخەنەی کرد"(بەڵام نیگەران مەبە پێگی، بەهۆی ئەوەی کە کردت تەنها زیاتر دەبیتە جێی سەرنجم، وتم کە گۆڕانکاری کێشە نابێ بەلامەوە)"

سەرم ڕاوەشاند"(وەك ئەوە نییە کە ویستبێتم ئەوە ڕووبدات، ڕقم لەوەیە، ڕقم لەوەیە کە شتێکی لەوشێوەیە پێویستە بەسەر مندا بێت)"

سەری نزم کردەوە تا دەمتوانی هەست بە هەناسەی بکەم بەسەر گوێم دەکەوت"(بـەڵام مـن بەدڵـمـە)"بە دەنگێکی نزم پێکەنی"(تۆ پێشتر سەرنج ڕاکێش بووی بەڵام لە ئێستادا زیاتر سەرنج ڕاکێش بووی)"ڕاچڵەکیم لە هەستکردن بە تەزووی قسەکانی.

هەناسەم گرت کاتێ بە مەبەست گازی لە گوێم گرت"(تـکـایـە، وامـەکـە)"ڕووم وەرگێڕا و بە تووڕە بوونەوە سەیری کردم.

"(دەبێت لە ئێستاوە لەمە ڕابێی، تەنها ئەوە دەکەم بە هی خۆم کە داوام کردووە)"وتی.

"(کەسێك نیم کە هەرکاتێك بتەوێت بە ئاسانی بێتە ژێر دەستت)"لەپڕ وەڵامم دایەوە.

دواتر زەردەخەنەیەکی ناهاوسەنگی بۆ کردم"(بـەڕاسـت؟)"پرسی"(ئەی تۆ نەبووی جاری پێشوو ناوی منت دەهێنا؟)"بە خێرایی دیسان ڕووم وەرگێڕا کاتێ هەستم بە گەرمبوونی ڕووخسارم کرد.

"(ئـەوە...ئـەوە هـەڵـەیـەك بـوو)"بۆڵاندم، لەناکاو هەستم بە شەرمەزاری کرد.

ئەو کاتە بەهیچ شێوەیەك بەشی خۆی نەجەنگام، لاواز بووم، تێگەیشتم، بەو دوڕام چونکە بێ هێز بووم ئەو کاتە، هەستم بە شکاوی کرد وە وا ڕوویدا سێهون لەوێ بێت، لەوانەیە هەستەکانیشم بۆ ئەو تێکەڵی بووبێت چونکە هەموو کاتەکە ئەوەی کە توانیم بیکەم بیرکردنەوە بوو لەو، بەو دۆڕام بەڵام ناتوانم ڕێگە بدەم دووبارە ئەوە ڕووبداتەوە.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now