· CHAPTER ۩ 12 ·

2.4K 362 57
                                    

دوای ئەوەی کە بێکهیۆن پێی وتم تەنانەت نازانم دەبێت چۆن ڕەفتار بکەم، زۆر سەرسام بووم، تەنانەت ئەوە دەکرێ؟! هێشتا سەیری دەکردم، دەمویست چاوەکانم نەکەونە سەر چاوەکانی بەڵام هەموو کات تێکی دەدا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دوای ئەوەی کە بێکهیۆن پێی وتم تەنانەت نازانم دەبێت چۆن ڕەفتار بکەم، زۆر سەرسام بووم، تەنانەت ئەوە دەکرێ؟! هێشتا سەیری دەکردم، دەمویست چاوەکانم نەکەونە سەر چاوەکانی بەڵام هەموو کات تێکی دەدا.


مەحاڵە! یەکێكیان بکەوێتە داوی خۆشەویستی منەوە ئەوە کۆتا شتە بیری لێ بکەمەوە! بیرم لەوە دەکردەوە دەکەومە داوی یەکێکیان بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە بیرم لێ نەکردبووە.


❞ براکانم نەیاندەویست من و تۆ بە تەنها بەجێبهێڵن چونکە دەزانن کە هەستم بۆ تۆ هەیە❝وتی و ئاهێکی هەڵکێشا.


❞ بەڵام ناتوانی ❝بەبێ بیرکردنەوە لەدەمم دەرچوو.


❞ مەبەستت چییە؟ ❝برۆکانی گرژ بوو.


❞ ناتوانی هەستت بۆم هەبێ، من ئەهرینمەن و شت نیم، تەنها مرۆڤێکم لەبری پارە نێردراوم، ئەهریمەن تەنها بۆ ئەهریەمەنە ❝


❞دایك و باوکم هەردووکیان ئەهریمەن نەبوون پێگی هەروەها بۆچی ئەوە بۆ من کێشە بێت؟❝پرسی.


لەپڕ هەستم بە شپرزەیی کرد، بۆچی هەموو کات ئەوەم پێ دەڵێتەوە؟ تەنانەت نەمتوانیووە لە هەموو بابەتەکەش تێبگەم❞ دەزانم کاتەکەی نەگونجاوە بەڵام تەنها ویستم پێت بڵێم ❝وتی.


❞ ئەو ئازارت دەدات، ئیتر هاوەڵی ئەوم، هیچ ڕزگاربوونێك نییە ❝مشتی دەستم تووند کردبوو، سێهون دەزانێت بێکهیۆن پێی وت کە لەلایەن ئەوەوە داواکراوم هەروەها لە دەرئەنجامەکەی دەترسم، ئەو کاتەم لەبیرە کە سێهون تا ڕادەی خنکان دەستی کردبووە سەر ملی، نامەوێت هیچ کەسێك بەهۆی منەوە ئازار بچێژێت.


❞ ئەوە هەڵەی تۆ نەبوو، هەڵەی خۆمە کە زۆر لاوازم❝بێگومان مێشکمی خوێندنەوە، دەستی خستە سەر شانم.


❞ نەخێر وانییە، ئەگەر هەڵەشە نەبوومایە کەسایەتییەکەی تری دەرنەدەکەوت، بۆ هەموو شتێك داوای لێبووردن دەکەم، لەوەتەی هاتووم بۆ ئێرە هیچم نەهێناوە تەنها کێشە نەبێت❝



𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now