· CHAPTER ۩ 50 ·

2K 281 16
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




•Sehun's POV

هەفتەیەك دەبێت کە چووین بۆ گۆڕستانەکە، شتێکی باش بوو کە چووین، پێگی زۆر دڵخۆش دیار بوو بە سەردانکردنی گۆڕی دایك و باوکی، هەرچەندە هەندێ یادگاری خراپیان تێدابوو، بەڵام هەر توانیمان تەواوی ڕۆژەکە بەخۆشی بەڕێ بکەین.

"(ئەرێ کەمێك خێرا ناڕۆن؟ وانەمان هەیە)"پێگی وتی و بەلای من و کای'دا تێپەڕی.

شتێکم لە پێگیدا تێبینی کرد لەم هەفتەیەی کە تێپەڕی، پێگی بەئاسانی تووڕە دەبێت، هەروەها هەندێك زۆردارانەش مامەڵە دەکات.

"(هـێـی، ئەو دوانەتان شەڕتان کردووە؟)"کای پرسی.

سەرم ڕاوەشاند، نەخێر ئێمە زۆر زۆر باشین"(تەنانەت ناشزانم بۆچی لەپڕ تووشی توڕەبوون دەبێت)"

"(ئەو شتە نییە، ئەوەی مانگانە هەیانە؟)"کای وتی و لەقەیەکم کێشا بە خوار ئەژنۆیدا"(ئێ چییە؟ ئەوە ئەگەرێکە)"

"(پێم وانییە ئەوە بێت، لەگەڵ ئەوەش، من چۆن بزانم؟)"بۆڵاندم.

"(ئێ کەواتە دووگیانە؟)"پرسی.

"(نـەخـێـر!)"پاڵم پێوەنا"(تەنانەت بۆچی بیر لەوەش دەکەیتەوە؟!)"

پێکەنی"(جارێکیان باوکم پێی وتم، سێ هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە کچێك تووڕە بێت یان پەست بێت)"دەستی کرد بە گێڕانەوە"(یەکەم، لەو کاتەی مانگەکەدایە کە هەموو کچێك هەیەتی. دووەم، دووگیانە یان سێیەم، خۆشەویستەکەی بە نەفامی و گەوجانە ڕەفتار دەکات)"ڕوونی کردەوە"(وەك نەفام ڕەفتارت نەکردووە، واتنەکردووە ها؟)"

بە بێباوەڕکردنەوە سەری ئەوم کرد"(تۆ وا ڕوونی دەکەیتەوە وەك ئەوەی کە هەمووی ڕاست بێت، ئەوە باوکمان وتوویەتی، چۆن دەزانی ئەگەر ئەوە ڕاست بێت؟ هەروەها شتێکی تریش، من خۆشەویستێکی ڕەفتار گەوج نیم)"

تەنانەت هێشتا نەبوومەتە خۆشویستیشی...ئایا بووم؟

"(هەرنەبێت باوکمان هاوسەرگیری لەگەڵ دایکمان کردووە، هەروەها دوازدە منداڵی هەیە. ئێستا ئەو...ئەو باوکێکی پیاوانەیە)"وتی.

"(یان لەوانەیە تەنها بیری دایمانی کردبێت)"بە ڕووخسارێکی ساردوسڕانە وتم.

لەپڕ لێدانێك بەر سەرم کەوت"(ئێوە ئەو دوانەتان، ئەوە قسە لەسەر چ جەهەننەمێك دەکەن؟)"چانیۆڵ بۆڵاندی.

"(لەکەیەوە گەیشتوویتەتە ئێرە؟)"کای پرسی.

"(لەو کاتەوەی باسی ئەوەتان دەکرد کە ئەگەر پێگی لە کاتی مانگانەیدا بێت یان نا)"وەڵامی دایەوە، هەر بەڕاستی، هەرچەندە زیاتر قسە لەسەر ئەمە دەکەن ئەوەندە زیاتر دەمەوێت بەتەنها بم.

"(باشە کەواتە تۆ چۆن بیر دەکەیتەوە؟ تێبینی پێگی'ت کردووە کە کەمێك زیاد لەپێویست تووڕە دەبێت؟)"کای لێی پرسی.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now