· CHAPTER ۩ 28(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒) ·

2.2K 337 9
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



"(هێی پێگی هەستە لەخەو) "لەپڕ چاوەکانم کردەوە و بێکهیۆن و چانیۆڵم بینی لە ژوورەکەم، بووەستە، بۆچی بەم کاتە زووە لێرەن؟! یەکسەر هەستامە سەر پێ وا لەپڕ هەستم بە ئازارێکی کەم کرد لە سەرمدا.

"(لەسەرخۆ بە، خۆ ئێمە پەلەمان نییە)"چانیۆڵ وتی و قژە تێکچووەکەمی خراپتر تێکدا.

"(بۆچی لێرەن؟ ئایا ڕاهێنانتان هەیە بەم کاتە؟)"باوێشکمدا و دەستم دەهێنا بە چاوە خەواڵووەکانمدا.

"(ئەمڕۆ ناتوانین ڕاهێنان بکەین)"بێکهیۆن وەڵامی دایەوە"(ئەمڕۆ بۆنەیەك هەیە)"وتی.

ئەوە بوو کە لەپڕ بیرم کەوتەوە کە ئەمڕۆ جەژنی لەدایکبوونی بەڕێز دەیمنە هەروەها ئەمشەو لێرە ئاهەنگ دەبێت"(ئۆهــ ڕاستە)"سەرم لەقاند"(جلەکانم دەگۆڕم و دێمە خوارەوە، سوپاس کە منتان خەبەرکردەوە)"بەوانم وت.

"(دیاری بۆ 'Pops' دەکڕین، دەتەوێت بێیت؟)"چانیۆڵ پرسی.

"(بێگومان دێم، تەنها لە دەرەوە چاوەڕێم بکەن)"

چوومە گەرماوەکە و گەرماوێکی خێرام کرد و جلەکانم گۆڕی، لەگەڵ چانیۆڵ و بێکهیۆن چووین بۆ هۆڵی نانخواردنەکە، نانی بەیانی زوو ئامادەکرابوو"(ببوورن کە زۆر خەوتووم)"داوای لێبووردنم کرد.

"(داوای لێبووردن مەکە تۆش پێویستت بە پشووە)"D.O وتی.

من، چانیۆڵ و بێکهیۆن خێرا نانەکەمان تەواو کرد و وتمان کە دەڕۆین، چانیۆڵ ئێمەی برد بۆ نزیکترین مۆڵ، ئەوە زۆر سەیرە چونکە ئەوان زۆر باش لەگەڵ دەروبەریان دەگونجێن، کەس ناتوانێ بیر لەوە بکاتەوە کە نیوە ئەهریمەنن.

"(دەربارەی خزمەکانتان...)"دەستم بە قسەکردن کرد و ئەوانیش سەرنجی منیان دا"(ئایا هەموویان بەتەواوی ئەهریمەنن؟ وادیارە مامتان خێزانی خۆی نییە، ڕاستە؟ئایا باوکتان هیچ خوشك و برایەکی تری هەیە؟)"پرسیم.

"(تەنها باوکم و ماممن هەروەها ڕاستە، ماممان خێزانی نییە)"بێکهیۆن وەڵامی دایەوە"(داپیرە و باپیرەمان خوشك و برایان هەیە هەروەها دەزانی کە چۆن لقی تریان لێ بووەتەوە بۆیە زیاتر لەوە خزممان هەیە کە بیری لێ دەکەیتەوە)"

سەرم ڕاوەشاند، کەواتە زۆربەی خزمەکانیان ئامۆزای باوکیان دەبێت هەروەها ئامۆزازاکانیان"(ئایا نزیکن لەوانەوە مەبەستم قسەکردن و هەڵسوکەوت؟)"پرسیم.

"(لەڕاستیدا، دەتوانی وا بڵێی)"چانیۆڵ وەڵامی دایەوە و سەیری کاتژمێرێکی کرد وادیارە زۆر گران بەهایە"(لە باردودۆخێکی باشداین، ئامۆزازاکانمان وەك ئێمە وان، تاکە جیاوازی ئەوەیە کە ئەوان بەتەواوی ئەهریمەنن)"

"(بەتەواوی ئەرهیمەنن؟ ئایا ئەوە...مەترسیدار نییە؟)"قورگم وشك بوو.

"(واش نا، کۆنتڕۆڵێکی باشیان هەیە بەسەر خۆیاندا لەو کاتەوەی کە وەك باوکمان لە کۆمپانیای ئاساییدا کاردەکەن)"چانیۆڵ وتی.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now