· Special Chapter ۩ 𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜 ·

2K 286 15
                                    

━─━────༺✿༻────━─━



•KING's POV•

"(بەڵام بۆچی ناتوانن بێن بۆ ئاهەنگەکەم؟)"هێلێنا بۆڵاندی"(ساڵی ڕابردووش نەتتان توانی بێن!)"قۆڵی خستە سەر قۆڵەکەی تری.

من و ئەلێستەر سەیری یەکترمان کرد"(هێلێنا هەرچەند کە بمانەوێت ئامادە بین، ناتوانین، هەرخۆی ئێمە بەتۆمان وتووە کە حەز ناکەین لەگەڵ خەڵکی زۆر بمێنینەوە، هەروەها دڵنیام کە خەڵکی زۆری پلە بەرز ئامادە دەبن لە ئاهەنگەکەت)"ڕوونم کردەوە.

ئاهی هەڵکێشا"(لەبەر ئەوەیە کە ئەم شتانەت بۆ من ئامادە کردووە لێرە، وەك سەیرانێك؟ چونکە ناتوانن بێن؟)"هەردووکمان من و ئەلێستەر سەرمان بەمانای بەڵێ لەقاند.

کات بەخێرایی تێپەڕی، ئێستا ساڵێك زیاتر دەبێت کە هێلێنامان ناسیوە، بەیانی تەمەنی دەبێت بە بیست و یەك ساڵ، دەیویست بانگێشتمان بکات بەڵام ناتوانین بچین، دەبێت خۆمان لەوە بەدوربگرین.

"(بـاشـە، من زۆرتان لێ ناکەم، بەهەرحاڵ کریستۆفەر دێت)"لەبەرخۆیەوە وتی.

"(کریستۆفەر کێیە؟)"ئەلێستەر پرسی.

"(هـاوڕێـکـەم)"وەڵامی دایەوە"(کاتێك لەگەڵ ئێوە نیم، لەگەڵ ئەو دەبم)"

"(ئــەو کــوڕە؟)"بە گەمژەیی بپرسیم.

"(بێگومان کوڕە، هەرگیز کچێکت بینیوە ناوی کریستۆفەر بێت؟ هەروەها بڕواشم وایە کە دەزانن جێناوەکەی چییە، 'he' بۆ کوڕ بەکاردێت وانییە؟)"ئەلێستەر برۆیەکی لێ بەرزکردەوە و هێلێنا پێکەنی بە کاردانەوەکەی.

چاوم لە ئەلێیستەر وەرگێڕا، تەنها هەوڵمدا گاڵتەی لەسەر بکەم...لەڕاستیدا تەنها گەمژە بووم.

"(ێۆو باشە...بەهەرحاڵ سوپاس بۆ ئەمڕۆ، بەیانی ناتان بینم چونکە لە ئاهەنگەکە دەبم)"هەستایە سەرپێ.

"(هێلێنا من بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم)"وتم.

"(تەنها ئاهەنگێکی لەدایکبوونە)"زەردەخەنەی کرد"(Bye)"ماڵئاوایی کرد و ڕۆیشت.

"(پێی ناخۆش بوو)"ئاهم هەڵکێشا.

"(باش دیار بوو)"ئەلێستەر وتی.

"(تەنها هەوڵ دەدات وا خۆی دەربخات، بێ ئومێد بوو لە ئێمە، دەزانم، تەنانەت بەبێ بەکارهێنانی مێشك خوێندنەوەش دەتوانم بزانم)"لە پێش ئەوەوە دەڕۆیشتم.

"(دەزانی تۆ باش نی لەوانەکانماندا بەڵام باشی لە خوێندنەوەی خەڵکی، هەموو ئەو کاتە هەر تۆ بووی کە دەتزانی هێلێنا هەست بەچی دەکات)"ئەلێستەر وتی.

پێکەنیم"(باشە کەواتە ئەوە خاڵی باشی منە، زۆر گەمژەم کاتێك دێتە سەر وانەکان بەڵام لەشتی ئاوادا باشم)"

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now