· CHAPTER ۩ 53 ·

1.8K 304 32
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



من ئەوانم بەرەو ئێرە هێنا، هەموو ئەمانە بەهۆی منەوە ڕوودەدەن، چاوەکانم بە تووندی داخست و هیوام خواست کە ئەمە تەنها یەك خەونی سامناك و ناخۆش بێت بەڵام وانییە.

بەڕێز دەیمن چەقۆی لێدرابوو لەلایەن لوکاسەوە، وە ئەوە ڕوویدا چونکە منی پاراست، دیسان ئەوەش بەهۆی منەوەیە!

هەموویان زۆر تۆقیبوون، هەرگیز پێشتر ئەوەندە ترساو نەمبینیون، لوکاس و ئەلێیستەر هێشتا لێرە بوون.

"(تۆ دەزانی بۆ کوێ بڕۆیت پێگی، تۆ هەرکاتێك بێت لێرە پێشوازیلێکراوی)" ئەلێیستەر پێکەنی پێش ئەوەی هەردووکیان بەرەو خانووەکە بچن.

"(دەی وەرە پـێـگـی)"سێهون وتی و بە هێواشی منی بەرزکردەوە.

پێم وابوو کە زۆر بە ئاسایی مامەڵە دەکات بەڵام ئەو ساتەی کە سەیرکردنەکەی سەر ڕووخساریم بینی، دڵم تووند بوو، لێوەکانی تووند داخستبوو وە تێکەڵەیەک لە ترس، تووڕەیی و دڵتەنگی بە هەموو ڕووخسارییەوە بوو.

"(پێویستە ڕێگایەك بەرەو ناوشار بدۆزینەوە، خێرابکەن)"کریس وتی و لەگەڵ چانیۆڵ یارمەتی بەڕێز دەیمنیاندا هەستێتەوە.

"(من پێشڕەوی دەکەم، پێم وابێ ڕێگای گەڕانەوەم لەبیر ماوە)"لوهان وتی و بەخێرایی دەستی بە ڕۆیشتن کرد.

"(ڕێگە بدە یارمەتیت بدەم)"سوهۆ وتی.

بەڕێز دەیمن بەکەمی لەهۆش خۆی بوو، هەرخۆی خوێنی زۆری لەبەر ڕۆیشتبوو.

خۆشبەختانە، لوهان و سوهۆ توانیان بەخێرایی ناوشار بدۆزینەوە، ئەو ساتەی کە گەیشتینە ئەوێ، کەسێك هێندەی ئەوە باش بوو کە تا نەخۆشخانە بمانگەیەنێت، تەنها چانیۆڵ، کریس و بەڕێز دەیمن سەرکەوتن چونکە ئۆتۆمبیلەکە بچووك بوو، ئێمەش بەخێرایی و بەپێ بەرەو نزیکترین نەخۆشانە چووین.

هەر گەیشتنین کریس و چانیۆڵمان بینی کە لەبەردەم ژووری حاڵەتی بەپەلەدا وەستابوون.

"(بارودۆخی چـۆنـە؟)"شیومین پرسی.

"(ئێستا پزیشکەکان ئەوەی لەدەسیان بێت دەیکەن بۆ ڕزگارکردنی)"کریس وەڵامی دایەوە"(بەڵام ناتوانن دڵنیایی دەربارەی سەلامەت بوونی بدەن)"

سەیری ژوورەکەم کرد، ژمارەیەکی زۆر پەرستاری لێ بوو لە ژوورەوە، دیمەنەکە زۆر ناسراو بوو بۆ من، ڕقم لێیەتی.

لەناکاو هەموومان گوێمان لە دەنگێکی دوورودرێژی ئامێری هێڵکاری دڵەکە بوو کە وای کرد هەموومان لە شوێنی خۆمان ڕەق ببین.
نەخێر، تکایە هێشتا نـا.

"(هـێـی، ئەرێ ئێوە تەنانەت کارەکانی خۆشتان دەکەن!؟ شتێك بکەن!)"چێن لەپڕ هاواری کرد و بەرەو ڕووی دەرگای ژوورەکە ڕای کرد.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now