· CHAPTER ۩ 30 ·

2K 326 26
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ


 ❞ پێت وایە چی بەسەر هاتووە؟ ❝

هیوادارم زوو هەستێتەوە، زۆر دەمێکە هۆشی لای خۆی نییە


گوێم لە دەنگی زۆر بوو لەدەورم قسەیان دەکرد بەنەرمی، بەهێواشی چاوەکانم کردەوە و توانیم کۆمەڵێك دەموچاو لەدەورم ببینم، چاوەڕێم کرد تا ڵێڵی چاوم نەمێنێت دواتر ئەوانم بینی...ئەوە بەڕاستی ئەوانن ڕاستە؟

"(پـێـگـی)"هەموویان بەیەکەوە لەیەك کاتدا وتیان، هەندێکیان زەردەخەنەیان کرد کاتێ منیان بینی بەهۆش خۆم هاتوومەتەوە، هەر بەڕاستی ئەوانن؟! ئەوە ئەوانن!

یەکسەر هەستامە سەر پێ و باوەشم بە نزیکترین کەسدا کرد کە لە تەنیشتم بوو، لەو حاڵەتەشدا، وا ڕوویدا D.O بێت ئەو کەسە چونکە پێم وابێ ئەو بوو دووبارە ئاگاداری برینەکانم بووە.

"(پـێـگی ئێمە لێرەین)"D.O وتی و باوەشی بە مندا کرد، بەردەوام بە سەرلێشێواوی سەیری ئەوانی دەکرد، دەبیت سەرسام بووبێت کە لەپڕ باوەشم پێداکرد بەڵام تەنها پێویستم بەوە بوو زۆر بە خراپی.

دوای چەند چرکەیەك خۆم بینییەوە وەك منداڵ دەستم کردووە بە گریان، خەریك بوو لە فرمێسکەکانی خۆمدا بخنکێم چونکە زۆرم لە خۆم دەکرد کە بیوەستێنم بەڵام ناتوانم.
فرمێسکەکانم تەنها بەردەوام بوون لە هاتنەخوارەوە.

ـD.O بەردەوام دەستی دەهێنا بە پشتمدا تا هێمن ببمەوە هەروەها سوهۆ دەستی بە سەرمدا دەهێنا، ئەوانی تریش بەردەوام دەیان وت کە لێرەن بۆ ئەوەی هێمن ببمەوە هەرچەندە دەمویست کە گریانەکە بوەستێنم بەڵام تەنها ناتوانم.

دوای چەند خولەکێك گریان توانیم هێمن ببمەوە و سوپاسم کردن، تاو پەرداخێك ئاوی پێدام و خواردمەوە تا هێمن ببمەوە، فرمێسکەکانم سڕی بەڵام هەستم بە چزوویەك کرد کاتێ ڕووخسارم سڕی.

"(هەندێ ڕووشانت هەیە لەسەر ڕووخسارت، ئازاری هەیە؟)"D.O پرسی و بە خاولییەك ڕووخسارمی سڕی.

بە هێواشی سەرم بەمانای بەڵێ لەقاند، دواتر تێبینیم کرد جلەکانم گۆڕاوە یەکێك لە بیجامەکانی خۆم لەبەردا بوو، خۆم سەرقاڵ نەکرد تا بپرسم کێ گۆڕیویەتی، بەهەرحاڵ ئێستا ئەوە گرنگ نییە

بێدەنگی بۆ ماوەیەکی کەم باڵی بەسەر شوێنەکەدا کێشا تا سوهۆ 'ئحم'ێکی کرد و بە نیگەرانییەوە سەیری منی کرد"(دەزانم ئەوە بۆ تۆ قورس دەبێت بەڵام...دەتوانی پێمان بڵێی چیت بەسەر هاتووە؟)"پرسی.

سەیری ئەوانم کرد و هەموویان زیاد لە پێویست نیگەران دیاربوون، هێشتا جلەکانی ئاهەنەگەکەیان لەبەردا بوو هەروەها ماندوو دیاربوون، زۆربەیان قژیان شێوابوو و وە ئەوانی تر چاکەتەکانیان دانابوو.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now