· CHAPTER ۩ 4 ·

2.4K 378 51
                                    

چەندین جار ئەملاوئەولام کرد لەسە جێگەکەم بەڵام ناتوانم بخەوم، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە هێشتا ڕانەهاتووم لەسەر جێگایەکی تر بخەوم، ماندوبووم بەڵام ناتوانم بخەوم، ئاهێکم هەڵکێشا کاتێك هەندێ جوڵە لەسەر جێگاکەم دروست بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چەندین جار ئەملاوئەولام کرد لەسە جێگەکەم بەڵام ناتوانم بخەوم، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە هێشتا ڕانەهاتووم لەسەر جێگایەکی تر بخەوم، ماندوبووم بەڵام ناتوانم بخەوم، ئاهێکم هەڵکێشا کاتێك هەندێ جوڵە لەسەر جێگاکەم دروست بوو.


بەکەمی چاوم کردەوە تا سەیری دەوروبەرم بکەم، بەڵام هیچ نەبوو، لەوانەیە خەیاڵم کردبێت، چاوەکانم داخستەوە و دووبارە لەسەر جێگاکەم هەستم بە جوڵە کرد، ئەوەندە ماندوبووم کە نەمدەتوانی چاوم بکەمەوە بۆیە فەرامۆشم کرد، وا بیرم کردەوە خەیاڵێکی ترە لەبەر ئەوەی هیلاك بووم.


لەناکاو هەستم بە قورساییەك کرد لەسەر خۆم هەروەها هەستم بە دەستێکی سارد کرد دەست دەهێنێت بە ڕوومەتەکانمدا، هەموو خەیاڵەکانم نەما و لەپڕ چاوم کردەوە.


دوو چاوی ڕەنگ سووری تاریکم بینی کە ڕووناکی مانگی تێدا ڕەنگی دابووەوە، کاتێك زانیم سێهونە، دەمویست پڕ بە قەفەزەی سنگم هاوار بکەم بەڵام دەستی خستە سەر دەمم نەیهێشت، بە شەیتانی پێکەنی کاتێك هاوارم دەکرد و دەنگم دەرنەدەهات.


بەدەستەکەی تری ئەو شوێنەی مەچەکم گرت کە پێشتر وەك نیشانەیەك نیشانەی لێ کرد، تێبینم کرد نیشانەکە دەدرەوشایەوە و سوور هەڵگەڕا، دڵم بەخێرایی لێی دەدا و هەناسەم بە قورسی دەدا، ماندوبووم لەوەی لەژێر جەستەی بجوڵێم تا لێی دوور بکەومەوە بەڵام ئەو زیاتر خۆی قورس دەکرد لەسەرم.


ماندوبووم هەوڵی ڕزگاربوون بدەم بەڵام هەردوو دەستمی گرت و خستییە لای سەرم.


❞ وازم لێ بهێـ مممممــ─❝...لەپڕدا لێوی لەسەر لێوم بوو، بێزار بووم هێندە سەرم بجوڵێم تا ڕزگارم بێت بەڵام چەناگەمی گرت و جوڵەکانمی وەستاند ئەوەی کرد کە خۆی دەیویست.


چاوم زەق بوو کاتێك هەستم کرد قەپ لە لێوم دەگرێ منیش لێوم داخست❞ بیکەرەوە ❝بە تووڕەیی وتی، سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند، لەپڕدا بەتووندی مەچەکمی گرت❞ دەیکەیتەوە یان دەیکەمەوە❝هەڕەشەی کرد، هیچ هەڵبژاردنێکی ترم نەبوو، کردمەوە، هەر کە کردمەوە وەك کەسێکی برسی بە تووندی و لەپڕدا ماچی کردم بەبێ وەستان.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now