داوای لێبووردن دەکەم. ئەم وشانە، ئەم وشە دووبارەیە بەس بوو بۆ دەرخستنی چەندین هەستی بەرز و نزم، بیستنی ئەم وشانە لە سێهون خۆیەوە...
تەنها هەستێکی جیاواز دەبەخشێت.
وەك ئەوەیە بەڕاستی بمەوێت کە ئەو وشانە بڵێت.❞ پێگی، تۆ باشی؟ ❝دەنگی سێهون لە بیرکردنەوەکەم دەریهێنام، زانیم کەمێك فرمێسك بە چاومدا هاتووەتە خوارەوە، بۆیە خێرا سڕیم تا نەیبینن، ئەی خوایە، ئەو وشانە زۆر کاریان لێکردم.
❞ئۆو-ئۆ...باشم، پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەیت، ئازارم پێنەگەیشتووە ❝درۆ.
❞ ئەو وشانە تەنها لە دەمم هاتنە دەرەوە، بەڵام بەهەر شێوەیەك، داوای لێبووردن دەکەم، هەروەها
مەبەستمە کە داوای لێبووردن دەکەم ❝وتی لە کاتێکدا بە تەواوی سەیری ناو چاوەکانمی دەکرد.
❞ باشە ❝بە سادەیی وتم و چاوم لەسەر چاوی لابرد.
بۆچی وا هەست دەکەم دەمەوێت دووبارە بیڵێتەوە؟ تەنها خۆپەرستییە وایە؟ پێویست ناکات داوای لێبووردن بکات چونکە ئاگاداری هیچ نییە، بە کورتی، لە هەموو ئەوانەی کە ڕوویانداوە. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت بەڕاستی مەبەستم نەبوو کاتێك وتم پێویست ناکات داوای لێبووردن بکات.
❞ پێویستە بڕۆین تا پێگی بتوانێ کەمێك پشوو بدات ❝سوهۆ وتی، ئەویش وەك ئەوانی تر سەری سوڕمابوو، بەڵام دەزانم زیاتر لە سەرسوڕمانیێەکەی ماندوو بووبوو، تاکە شت ئێستا پێویستیانە تەنها پشوو وەرگرتنە.
❞ بەتەنها باش دەبی؟ ❝بێکهیۆن بە نیگەرانییەوە پرسی.
❞ بەڵێ، تەنها کەمێك پشوو دەدەم ❝پێم وتن و لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم، یەکسەر هەستم بە پێڵوی چاوەکانم کرد قورس بوون، وزەم لەلایەن دوو ئەهریمەنەوە براوە، جێی سەرسوڕمانە هێشتا دەتوانم بجوڵێم.
❞ بەیانی ئەم ئاژاوەیەی ئێرە پاك دەکەینەوە، بڕۆن با بخەوین ❝شیومین وتی پێش ئەوەی ژوورەکە بەجێبهێڵن.
YOU ARE READING
𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)
Fanfiction❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : mysehuniverse@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L E T E D - تـەواوکـراوە ] ▪️[ W a t t y s 2 0 1 8 - ▫️F I N I S H E D ON...