· CHAPTER ۩ 37 ·

2.1K 322 52
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ

هێشتا ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم، من هەر بەڕاستی ئێستا سەیری دەستی هەردووکمان دەکەم، سێهون هیچ نیشانەیەکی نییە کە کەسایەتی گۆڕی بێت هەروەها منیش هەست بە هیچ شتێکی جیاواز ناکەم.

"(کەواتە...ئەمە ئەو هەستەیە کە هەستی پێ دەکەیت کاتێ دەستی کچێك دەگری)"سێهون وتی و دەستمی بەرزکردەوە تا ئاستی چاوی، سەیری دەکرد وەك ئەوەی سەری سوڕما بێت.

"(بووەستە، کەواتە من یەکەم کچم کە دەستیت گرتووە؟)"پرسیم.

"(بێگومان جگە لە دایکم)"زەردەخەنەی کرد"(من ڕێگەپێدراو نەبووم کە لەگەڵ کەسانی تر پەیوەندیم هەبێ وانییە؟ هەروەها لەگەڵ ئەو کچەکانەی کە خزمی خۆمان بوون زۆر نزیك نەبووم، هەروەها ئەگەر نزیکیش بوومایە بۆچی دەستیانم بگرتایە؟)"پرسی.

"(وابزانم کەسایەتییەکەی ترت لەوانەیە یەك یان دوو جار دەستی منی گرتبێت)"وەك شتێکی ئاسایی وتم"(بەڵام بەهەرحاڵ هەست بە نائاسوودەیی ناکەیت لەگەڵ ئەمەدا؟)"پرسیارم لێی کرد.

"(لە ڕاستیدا نەخێر، ئەمە بەڕاستی...دڵخۆشکەرە)"وتی و سەری بەرزکردەوە.

دواتر پەنجەکانی لە دەستم تووند کرد، سەیری ئەوم کرد بەڵام ئەو تەنها سەری بەرزکردبووەوە هەروەها وەك ئەوەی بەهەڵەدا نەچووبم، دەتوانم زەردەخەنەیەیەکی بچووک لەسەر لێوی ببینم، سەرم نزم کردەوە و هەوڵمدا زەردەخەنەکەم بشارمەوە، بتوانی شتێکی ئاوا ئاسایی بکەی...بەسە تا وا بکات دڵم باڵ بگیرێ، کێ دەزانێت چەند چاوەڕێ بووم و ویستوومە ئەوە بکەم؟

دەستەکانی سێهون گەرم و نەرمن، وەك ئەوەیە کە نەمەوێت دەستەکانی بۆ هیچ شوێنێك بڕوا، تەنها نامەوێت ئەم ساتە بە کۆتا بێت، هەموو شتێك کە لەم ساتەدا ڕوودەدات نموونەییە بۆ من.

تەنها چێژمان لە بێ دەنگی ساتەکە وەردەگرت، هەرچەندە کێشەم نییە لەگەڵ بێدەنگیدا چونکە هیچ شتێکی تر نییە کە بمەوێت لەوە زیاتر لە ئێستادا.

"(پێت وایە بتوانین جارجار ئەمە بکەین؟)"لەناکاو پرسیم، ڕووی کردە من بە سەرسوڕمانەوە"(مەبەستم بەرکەوتنی پێست)"بەخێرایی وتم، لە ڕاستیدا مەبەستم دەست گرتن بوو بەڵام ئەوە شتەکەی خراپ دەکرد.

"(هیوادارم)"وەڵامی دایەوە"(بەڵام تۆ ناتەوێت ببیت بە ئەهریمەن ڕاستە؟)"پرسی.

گازم لە لێوم گرت، نامەوێت ببم بە ئەهریمەنی تەواو، بەڵام ئەمە ڕوودەدات بەهۆی ئەوەوە.

"(هێشتا دەتوانم ڕای خۆم بگۆڕم)"ئاهێکم هەڵکێشا"(تەنها لەم کاتەدا سەرم لێشێواوە)"هەستم بە دەستی کرد کەمێك تووندتر دەستمی گرت.

"(هەرچییەك ڕووبدات، هەرچۆنێك بێت، ببیت بە ئەهریمەنی تەواو یان نا باش دەبێت هەتا لەگەڵ ئێمەدا بیت)"وتی.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now