· CHAPTER ۩ 21 ·

2.2K 342 52
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


❞ دڵنیای ناتەوێت بچیتە خوارەوە؟ ❝بێکهیۆن پێش ئەوەی ژوورەکەم بەجێبهێڵێت جارێکی تر پرسی، سەرم بە مانای نەخێر ڕاوەشاند، ڕووم لە دیوارەکە بوو بۆیە ناتوانم بڵێم ڕووخساری چۆن بوو کاتێك وەڵامم دایەوە.


ئەوە جاری سێهەمە ئەمڕۆ دێت تا بزانێت باشم یان نا، وەك ڕۆتینی ڕۆژانەی لێهاتووە تەنانەت خۆشم بێزار نەکردووە تا ئەم چەند هەفتەیە ژوورەکەم بەجێبهێڵم، هەستم بە مردووی دەکرد، وەك ئەوە بوو بێ گیان بم، دوای بینینی ئەوەی کە سێهون لەو قوتابیانەی کرد...
دەترسم لێی نزیك ببمەوە یان براکانی بەلایەنی کەمەوە بینینیشیان.


فێری ئەوە بووم کە متمانەیان پێ نەکەم، وەك ئەوەی بێکهیۆن پێشتر وتی" گرنگ نییە چەندێك وەك مرۆڤ ڕەفتار دەکەم، نابێت بەتەواوی متمانەم پێ بکەیت" سەرەڕای ئەوەش بەلایەنی کەمەوە توانیم متمانەیەکی کەم بە بێکهیۆن بکەم، توانیم متمانەی پێ بکەم چونکە ئەویش بە دەستی سێهون خراپ تووشی لێدان بوو.
بێکهیۆن هەمیشە نیەگەرانە، بەڵام ناتوانم تاوانباری بکەم بۆ ئەوەی کە چەند هەفتەیەکە خۆم لە ژوورەکەم بەند کردووە هەروەها زۆر بە کەمی قسەی لەگەڵ دەکەم، هەموو کاتێك کە دێت خۆم بە دوور دەگرم لەوەی سەیری چاوەکانی بکەم سەیری شوێنێکی تر دەکەم.


بەڵام خۆڕاگرییەکەی دەنرخێنم، بیرکردنەوە لەوەی کە ئەم چەند هەفتەیە توانیویەتی بەرگە بگرێت و بەردەوام بێت لەوەی قسەم لەگەڵ بکات تا دڵنیا بێت باشم یان نا، کۆنترۆڵی شاشەکەم هەڵگرت و دامگیرساند بێکهیۆن وتی کە دەتوانم لە ژوورەکەی خۆم سەیری بکەم بۆیە TVی ژوورەکەی خۆی بۆم هێناوە.


"[حاڵەتی کوشتنی ئەو چەند قوتابییە لە زانکۆ بە نادیاری ماوەتەوە، بە پێی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری کوشتنەکە─]"

یەکسەر شاشەکەم کوژاندەوە و گوێکانم بە لێفەکەم گرت، زۆرە بۆ لە بیرکردنی، ڕووخسارم بە پشتییەکەمدا چەقاند تا خۆم لەو دیمەنە سامناکانەی ئەو ڕۆژە ڕزگار بکەم کە دەهاتنەوە مێشکم، بەردەوام هیوام دەخواست هەموو یەکێك لەو کاتانە تەنها خەوێکی زۆر ناخۆش بن بەڵام دەبێت ڕووبەڕوی ئەو ڕاستییە ببمەوە کە ڕاستین.


𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now