به چاوێکی سووری ترسێنەر سەیری کردمەوە، پێویستە تەنها ڕابکەم؟ ترسابووم، هەمان ئەو هەستەیە هەمبوو کاتێك بۆ یەکەمجار ئەلێیستەرم بینی❞ ئەمە یەکەمجارە دەتبینم ڕاستە؟ ❝وتی و نزیکبووەوە منیش یەکسەر هەنگاوێکم بەرەو دواوە نا.
بەردەوام هەنگاوم بەرەو دواوە دەنا تا پشتم بەر دەرگاکە کەوت، دەستی بەرزکردەوە و لەو کاتەدا دەیویست دەست لە ڕووخسارم بدات بەڵام لەپڕ یەکێك کێشای بە دەستیدا و دەستی دوورخستەوە.
❞ باوکە، بەس بیترسێنە ❝شیومین وتی، زۆر سەرسام بووم، باوکی سەیری کرد و شێوەی بکوژێنەرتر بوو، هەناسەیەکم هەڵکێشا و هەوڵمدا جارێکی تر سەیری باوکیان بکەمەوە.
ئەویش دووبارە تەماشای کردمەوە و لەپڕ دەستی کرد بە پێکەنین❞ ببوورە ئازیزەکەم، وابیرم کردەوە دەکرێ گاڵتەیەکی بچووك بکەم ❝
چاوەکانم زەق بوو لە سەرلێشێواویدا کاتێ لەپڕ جەوی گۆڕا، هەوای ژوورەکە کەمێك قورسییەکەی نەما باشتربوو، کوڕەکان سەریان ڕاوەشاند
❞ بەخێرهاتنەکەمت بەدڵ بوو؟ ❝باوکیان لێی پرسیم.تەنانەت نەمتوانی بارودۆخەکەش بەباشی تێبگەم، چاوە سوورەکانی بۆ ڕەنگێکی ئاسایی گۆڕا، شێوە ترسێنەرەکەی نەما و هەموو ئەوەی دەیبینم لەبەردەمم پیاوێکی خاوەن کاری گەنج دیاربوو، قاتێکی ئاسایی لەبەردا بوو هەروەها قژی بۆ دواوە داهێنابوو، لەئێستادا بە سەیرکردنی، تا ڕادەیەك لیۆناردۆ دیکاپریۆم بیردەخاتەوە لە فیلمی Great Gatsby.
❞ خەریك بوو هەموو شتێك تێك بدەی، ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم ئەو ڕەفتارە دەکەیت لە کاتێکدا ئاگاداری چی بەسەردا هاتووە ❝سوهۆ وتی و سەری لە بێ ئومێدیدا ڕاوەشاند.
❞ باوکە، ڕاست دەکات، خۆت دەزانی ئەلێیستەر چەند ترساندووییەتی، پێویست ناکات تۆش زیادی بکەیت ❝D.O وتی.
باوکیان دەستی بەرزکردەوەو پەنجەی بۆ هەموویان ڕاکێشا❞ بۆ ئەوە نەم وت بەم یەکتر بینینە ڕازیم تا گوێ لە بۆڵە بۆڵی کوڕەکانم بگرم ❝پێکەنی.
❞ هەرچییەك بێت پیرە پیاو، با تەنها کۆتایی بەوە بهێنین ❝کریس بە گاڵتەپێکردنەوە وتی و سەری دەخوراند، بۆ سەرسامیم، باوکیان لەپڕ لەبەردەم کریس دەرکەوت و کێشای بەسەریدا دواتر ڕێك گەڕایەوە تەنیشتم.
YOU ARE READING
𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)
Fanfiction❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : mysehuniverse@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L E T E D - تـەواوکـراوە ] ▪️[ W a t t y s 2 0 1 8 - ▫️F I N I S H E D ON...