· CHAPTER ۩ 43 ·

2K 299 34
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




هەستم بە لێدانی دڵم دەکرد بە تووندی بەر سنگم دەکەوت، بۆچی سێهون ئەمە دەکات؟ لەدوای منەوە وەستا بوو و لەدواوە باوەشی بە مندا کرد هەروەها هەستم کرد سەری لەسەر شانم دانا کاتێك داوای لێبوردنی کرد.

وەك ئەوە وابوو کە هەموو هەستەکانم لە کار کەوتبن لەو ساتەدا، دەبێت چۆن ڕەفتار بکەم لەبەرامبەر ئەو کارەیدا؟ کاتێك هەستم کرد دەستی بەرەو شلکردن دەڕوات، لەپڕ دەستیم گرت، نامەوێت دەستی لابدات، تەنها نامەوێت.

"(دەزانی، بە تووڕەیی نامێنمەوە تەنانەت ئەگەر هەوڵیشم بدایە)"وتم.

هەستم پێی کرد کە ئارام بووەوە کاتێ ئەوەم وت، وە لەو کاتەدا هەستم بە خۆم کرد دەردەخەم دەکرد، دەزانم ئەمە هەڵەیە هەروەها هەمووان ئاگاداریان کردینەوە لە زۆر نزیك بوونمان لە یەکترەوە، بەڵام ناتوانم، تەنها هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لەگەڵ سێهون.

بێدەنگی بەسەرماندا تێپەڕ بوو کەسمان جوڵەمان نەکرد، دەمویست لێی بپرسم بۆچی شتێکی وا دەکات، تەنها یەك داوای لێبوردن لەوەوە بەسە، پێم وابێت ئەوە خاڵی لاوازی منە، تەنها ناتوانم بە تووڕەیی بمێنمەوە لەگەڵ سێهون.

"(براکانت بەم زووانە هەڵدەستن لە خەو)"قسەم کرد، هەرچەند پەشیمان بووم لە وتنی، تەنها دەمویست بۆ ماوەیەکی زیاتر بەو شێوەیە بمێنینەوە.

دواتر سێهون دەستی لابرد بەڵام هەستم بە دوودڵییەکەی کرد"(تکایە دەتوانی سەیری من بکەی؟)"دەنگی هێمن بوو"(تەنها بۆ ماوەیەك)"ئەوەشی وت.

ئەوەی لە قوڕگم مابوو قوتم دا پێش ئەوەی ڕوو بکەمە ئەو"(کێشە نییە، باش دەبین)"دڵنیام کردەوە.

"(هێشتا دەبێت شتێك بە تۆ بڵێم)"بە جۆرێك هەراسان دیار بوو، پشتم نا بە کەوانتەرەکەوە و چاوەڕێم کرد.

"(دەربارەی دوێنێ...هەندێ شتم وت کە نەدەبوو بیڵێم)"وتی و سەیری منی نەدەکرد"(تەنها دەمەوێت بزانی کە هەرچییەك کە وتوومە...مەبەستم نەبووە هەروەها هەرگیز ئەو شتانە ناڵێم)"

سەرم بەرز کردەوە و سەیری ئەوم کرد، دوودڵە لەوەی شتێك بڵێت"(کەواتە ئێستا هەموو شتێك دەزانی؟)"

لێوی بە خەتێکی ڕێك نابەیەکەوە و دووبارە سەیری چاوەکانمی نەکرد"(بەڵێ)"وتی.

کەواتە ئێستا دەزانێت هەستم چۆنە؟ لەوانەیە لەبەرئەوە بێت کە ناتوانێت سەیری چاوەکانم بکات.

"(ئەگەر وات لێ بکات هەست بە ئاسوودەیی بکەی دەتوانی تەنها لەبیری بکەیت)"وتم.

"(نـەخـێـر)"یەکسەر وتی کە سەرسامی کردم.

سەیری چاوەکانی کردم وە دووبارە دەمتوانی هەست بە دڵم بە خێرایی لێیدەدا، سێهون یەك دەستی خستە سەر کەوانتەرەکە لە تەنیشتمەوە و سەری نزم کردەوە، بە هێواشی چاوەکانی دادەخست، چیتر نامەوێت گومانی لێ بکەم.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now