· CHAPTER ۩ 31 ·

2.3K 333 32
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



دەستم بە قژمدا هێنا تا قژم بشۆم چەند جارێك دووبارەم کردەوە تا پاك ببێتەوە، هەر کە تەواو بووم، خاولییەکەم گرت و خۆم وشك کردەوە، بەدزییەوە بۆ ماوەیەك سەیری ژوورەکەم کرد تا بزانم کەسی لێیە، کە دڵنیا بووم ژوورەکەم کەسی لێنییە، خێرا چووم جلەکانم هێنا و چوومەوە گەرماوەکە تا لەبەری بکەم.

دوای ئەوەی جلەکانم گۆڕی چوومەوە ژوورەکەم و بۆ ماوەیەك لەسەر جێگاکەم دانیشتم، تەنها بەتەواوی دانیشتبووم و سەیری دەرگاکەم دەکرد، هەوڵدەدەم بیر لە ڕێگایەک بکەمەوە تا بە سێهون بڵێم بەڵام گرنگ نییە چەند هەوڵ بدەم شتەکە زۆر شەرمەزارکەر دەبێت هەرچییەك بێت هەروەها ناخۆش دەبێت بۆ هەردووکمان، تەنها بەشێوەیەك هیوادەخوازم بیری بکەوێتەوە، ئاوا باشترە لەوەی کە من بۆی ڕوونبکەمەوە!

وەك ئەوە نییە کە بە ئاسایی پێی بڵێم چیمان کرد! شتەکان ئاسانتر دەبوو ئەگەر هێشتا بیتوانییایە مێشکم بخوێنێتەوە بەڵام ئەوە ڕوونادات، بیرکردنەوە لە هەموو شتەکان وام لێ دەکات دڵم تێکهەڵ بێت هەروەها ئەو ڕاستییەی کە هێشتا لەشم ئازاری هەیە هیچ باش نییە.

دەتوانم هەست بە گەرمی ڕووخسارم بکەم تەنها بە بیرکردنەوە لێی، ئێستا هەست دەکەم مونحەریفم، سێهون بێ ئاگاکەیە هەروەها من ئاگام لە هەموو ئەو نەفرەتییە بوو، دوای ئەوە چۆن بیر لەمن دەکاتەوە!؟

خەریك بوو بکەوم لەسەر جێگاکەم کاتێك گوێم لەدەنگی تەقەی دەرگاکە بووم"(پێگی، ئێستا کێشە نییە بێمە ژوورەوە؟)"دەمویست هاواربکەم و بڵێم ' نەخێر ئاسایی نییە بێیتە ژوورەوە' بەڵام من ڕوونکردوەیەك قەرزاری سێهونم...گرنگ نییە چەند شەرمەزارکەرە.

"(بەڵێ، وەرە ژوورەوە)"وەڵامم دایەوە.

دەرگاکە کرایەوەو هاتە ژوورەوە"(دەرگاکە دامەخە)"بە دەنگێکی نزم و بە خێرایی وتم، یەکەم جار سێهون سەرسام دیار بوو بەڵام دواتر دەرگاکەی بە کراوەیی بەجێهێشت، هەرنەبێت دەتوانم ڕابکەمە دەرەوە ئەگەر لە حاڵەتێکدا شتێك ڕوویدا، سێهون لەسەر قەنەفەیەکی ژوورەکەم دانیشت لەلایەکەوە و بە سەیرکردنی پرسیاراوی سەیری منی کرد.

لەهەمان کاتدا منیش سەیری ئەوم دەکردەوە، قژی هێشتا تەڕ بوو وادیارە تاقەتی نەبووە دایبهێنێت، هەروەها قژی خۆشم...قژم هێشتا تەڕبوو هەروەها بژ و ناڕێك بوو بەڵام لەو جەوەدا نەبووم کە خۆم ڕێك بخەم چونکە سەرقاڵی کێشەکەم بووم لەگەڵ سێهون.

چــۆن دەست پێ بکەم!؟

"(باشی؟ تۆ کەمێك...سوور هەڵگەڕاوی)"سێهون پرسی، ناکرێ یەکێك بۆ نانی ئێوارە بانگمان بکات تا چیتر پێویست نەکات بەم شێوەیە قسەبکەین؟ دواتر لەوانەیە دیسان لەبەردەم هەموویان ئەو پرسیارە بکاتەوە و شتەکان خراپتر بکات، سەرم بەمانای بەڵێ لەقاند کە باشم، سەیری ئەوم کرد وە هێشتا سەیری منی دەکرد بۆیە پێویست بوو ڕووم وەرگێڕم.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now