❞ باوکە ئێستا دەتوانین بڕۆین؟ ❝سوهۆ وتی و دەستی گرتبوو بە لایەکی سەرییەوە.
هەر بەڕاستی بە قسەکردن لەگەڵ باوکیدا تووشی سەرئێشە بوو؟❞ بۆ ئاوا زوو دەڕۆن؟ یەکەمجارە پێگی دەبینم، بۆچی ئەم شەو لێرە نامێننەوە؟ ❝ دەیمن پرسی.
هەمووان بە نیگەرانییەوە سەیریان کردم❞ بەڵام بەڕێز دەیمن، سەلامەتە ئەگەر کوڕەکان لێرە بمێننەوە؟ بەتایبەتی ئەو ❝ بۆ سێهون ڕاکێشا.
❞ بەڕێز ئەم شوێنە پڕە لە خەڵك ❝وتم.❞ ئەم نهۆمە تەنها تایبەتە بە من و کوڕەکانم، دەتوانن لێرە بمێننەوە، شتی زۆر هەیە دەتوانی بیکەی، دڵنیام بە مانەوە لە خانووییەکی گەورەدا بێزار دەبیت، تەنها بۆ ئەم شەوە ❝هەڵبژاردنێکم نەبوو تەنها ڕازی بوون نەبێ، ناتوانم بە پیاوەکە بڵێم نەخێر، قورسە پێشنیارەکەی ڕەتبکەمەوە.
کوڕەکان چەند سەرنجێکیان ئاڵوگۆڕ کرد و دواتر ڕازی بوون❞ تەنها بۆ ئەم شەو، بەیانی یەکەم شت دەڕۆین ❝ وتی.
باوکیان بەپەرۆشەوە زەردەخەنەی کرد
❞ تەواوە، بەهەرحاڵ ماوەیەك دەبێت لەگەڵم نەماونەتەوە ❝وتی و بەرەو لای من هات
❞ هەروەها پێگی، پێم وابێ پێم وتی کە بە بابە بانگم بکەی؟ ❝دەستی بە شانمدا هێنا.ڕاچڵەکیم و بەهێمنی سەیری ئەوم کرد
❞...بە ڕاستەقینە کچی تۆ نیم، گەورەم ❝ بە نائاسوودەیی وەڵامم دایەوە، بەڕاستی وابیرم کردەوە گاڵتە دەکات، سەیر دەبێت ئەگەر بە بابە بانگی بکەم، مەبەستم یەکێك لە کوڕەکانی بە پیرە پیاو بانگی دەکات هەروەها ئەوەی تر بە پۆپس.❞ دەبیت بە کچم ❝ و سەیری سێهونی کرد سێهەنیش یەکسەر ڕووی وەڕگێڕا.
❞ تکایە بەس گاڵتەی پێ بکە ❝شیومین بۆڵاندی.
❞ بە بەڕێز دەیمن بانگت دەکات
ئیتر هەر ئەوەیە ❝❞ باشە، بەم زووانە فێردەبێت بەوە بانگم بکات، لەگەڵ ئەوەش، هیچ کام لە ئێوە بە بابە بانگم ناکەن، باوکە زۆر ڕەسمییە، پۆپس زۆر ناڕەسمییە هەروەها پیرە پیاویش قسەلەڕووانەیە و بێ ڕێزییە ❝وتی.
دەبێت پێکەنیکەم بگرم چونکە پێم وابێ لە ئێستادا پێکەنین بێ ڕێزیکردن دەبێت.
YOU ARE READING
𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)
Fanfiction❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : mysehuniverse@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L E T E D - تـەواوکـراوە ] ▪️[ W a t t y s 2 0 1 8 - ▫️F I N I S H E D ON...