· CHAPTER ۩ 29 ·

2K 324 17
                                    

ೋ❀❀ೋ══❊═══ೋ❀❀ೋ



"(پــێــگــی...ئازیزەکەم پـێـگـی)"چاوەکانم داپۆشی بەهۆی دەرکەوتنی ڕووناکییەکی لەناکاو، چاوم کزکرد و بە وردی سەیرم کرد سەرسام بووم کە ئەوم بینی.

"(د-دایــکــە؟)"دەنگم دەلەرزی و فرمێسکەکان دەستیان کرد بە داگیرکردنی چاوەکان.

"(ئەوە منم ئازیزەکەم)"یەکسەر بەرەو لای ئەو ڕامکرد و گەرمترین باوەش کە بتوانم لە باوەشم گرت، زۆر بیرم کردووە.

"(دایـکــە...دایــکــە...بیرم دەکردی، خۆشمدەوێی دایــکــە)"بەردەوام بووم لە گریان و ئەوم لە نزیکی خۆم هێشتبووەوە، منی لەباوەشکردەوە و بە نەرمی دەستی بە قژمدا هێنا وەك ئەوەی کە هەموو کات دەیکرد.

"(بەهێزبە پـێـگـی، دەزانم دەترسی بەڵام پێویستە ئازا بیت، مەهێڵە ئەوان بتترسێنن...تەنها لەبیرت بێ، دایـە خۆشی دەوێی، بــاشــە؟)"

توندتر لە باوەشم گرت زیاتر گریام"(نــ-نا...مەڕۆ، تکایە، بەجێم مەهێڵە!)"هەنسکی گریام دەدا بەڵام هێشتا ئەو ڕووناکییە بەهێزە بەردەوام بوو...دواتر منی بەجێهێشت و دیارنەما.

چاوەکانم لەپڕ کرانەوە و هەستام لەسەر جێگاکە، بە قورسی هەناسەبڕکێم بوو هەروها ئارەقەم کردبوو، نەفرەت، زۆر لە ڕاستی دەچوو، بەڕاستی زۆر بیری ئەوم کردووە، هێشتا فرمێسکەکانم بە ڕوومەتم دا دەهاتنە خوارەوە، کاتێ لەو کاتەی کە ویستم بیانسڕم زانیم کە ناتوانم دەستەکەی ترم بجوڵێنم.

"(نەفرەت!)"وتم کاتێ هۆشم هێنایەوە، لەلایەن زڕباوکمەوە بێهۆش کرام وە ئەلێستەر بردوومی بۆ شوێنێك.

دەستەکەی ترم بە لایەکی جێگاکەوە بەسترابووەوە، هەوڵم دا بیکەمەوە بەڵام ئەوەندەی تر خۆم ئازار دەدا.

بە نەفرەت بێ منیان بۆ کوێ بردووە؟! شوێنەکە لە خانووییەکی کۆن دەچێت، ئەم ژوورەی کە ئێستا تێیدام فراوانە، کەلوپەلی زۆری تێدا نييه وادیارە بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارنەهێنراوە چونکە شوێنەکە بەڕاستی تۆزاوییە.

ترساوم لەوەی کە دەکرێ چی ڕووبدات، بەتایبەتی کە ئێستا بەتەنهام بەبێ ئەوەی کەسم لەگەڵ بێت و یارمەتیم بدات، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بیرم لەو خەوە کردەوە کە کەمێك لەمەبەر بینیم، دایکم پێی وتم کە ئازا بم، پێویستە ئازا بم، نازانم کە لەلایەن هەرکەسێکەوە ڕزگاربکرێم بەڵام پێویستە متمانەیان پێ بکەم.

دڵنیام زڕباوکم و ئەلێیستەر پلانیان دانەناوە کە من بکوژن...هەرنەبێ ئەویە کە هیوای بۆ دەخوازم.

نەمدەتوانی زۆر بجوڵێنم چونکە دەستەی ترم بەسترابووەوە وە هێشتا ئەو جلانەم لەبەر بوو کە شەوی ئاهەنگەکە لەبەرم کردبوو بۆیە ناڕەحەت بوو بۆ من، بەرەو لایەکەی ترم جوڵام و تاکێکم کردەوە بەڵام بەتاڵ بوو.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now