· CHAPTER ۩ 66 ·

2K 315 101
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



وەك ئەوە وابوو کە لەپڕ کات وەستابوو بۆ من کاتێك بێکهیۆن سێهونی لە شوێنی خۆی گرت. ئێستا ئەلێیستەر چەقۆکەی ڕووکردبووە ئەویش. سێهون چیتر هەوڵی نەدەدا بۆ شەڕکردن. بەزێنراو دیاربوو. وازدەهێنێت، وانییە؟

ئەمە هەڵەیە. ئەمە زۆر هەڵەیە. سێهون شایەنی ئەوە نییە بمرێت!

بێکهیۆن بەردەوام سەیری منی دەکرد و سێهونی گرتبوو. ئەلێیستەر ڕێك لە تەنیشتم بوو. زەردەخەنەیەکی شووم لەسەر لێوی بوو. ڕقم لێیەتی. چۆن کەسێك دەتوانێت ئەوەندە تاوانکار بێت؟

تەنها سەیری سێهونم دەکرد. زۆر بێ چارە دیار بوو. دەمەوێت ئەلێیستەر بووەستێنم، بەڕاستی دەمەوێت، بەڵام ناتوانم بەهۆی بێکهیۆنەوە.

سێهون کۆتا زەردەخەنەی خەمباری بۆ کردم و هەستم بە گەدەم کرد دەهات و دەچوو. کەمێك لەمەوبەر لەوپەڕی بەهێزیدا بوو، نەمدەزانی کە بەهەمان شێوە دەیتوانی لە لاوازترین باریدا بێت.

"(تەنها ویستم دڵخۆش بم لەگەڵ تۆ، پێگی. بەڵام وابزانم تەنانەت ئەوەش زۆر بوو بۆ داواکردن)"

یەکسەر فرمێسك لە چاوەکانم هاتنە خوارەوە کاتێك گوێم لە بیرکردنەوەکانی سێهون بوو. دەمتوانی شتێکی هاوشێوەم بیرکەوتەوە لەمێشکدا"(بۆچی ناتوانین تەنها بەیەکەوە دڵخۆش بین؟)"

"(لەئەنجامدا کۆتایی هات)"

سێهون گرژبوو و خۆی گرت کاتێك ئەلێیستەر چەقۆکەی بەرەو سنگی برد. دڵۆپەی خوێن دەستیان کرد بە هاتنەخوارەوە بۆ سەر زەوییەکە و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی.

"(نەفرەت...تۆ بەڕاستی گەمژەی. گەمژەیەکی شێت)"بێکهیۆن وتی لە بێباوەڕکردندا و سەیری دەستە خوێن لێهاتووەکەمی کرد.

سێهون ڕووی کردە من، چاوەکانی لە سەرسام بووندا ئەبڵەقبوون. بێکهیۆن ئەوی بەردا و دواتر بەهێواشی پاڵی پێوە نا بەرەو دواوە.

"(ئـەوە تۆ چی دەکەی؟!)"ئەلێیستەر هاواری کرد و هەوڵیدا چەقۆکە لەدەستم دەربکات بەڵام من تەنها تووندتر گرتم. ڕاپەڕیم کاتێك هەستم کرد قوڵتر دەستمی بڕی.

لەو کاتەدا، هەموو پارچەیەك لە بیرەوەییەکانم وەك لێشاوێکی شەپۆل لێیاندام. شەپۆلێکی دڵتێکەڵهێن بەهەمان شێوە، وەك ئەوە وابوو ڕۆحم لەدەرەوەی جەستەم دەسوڕایەوە و پاشان لەناکاو گەڕایەوە.

پێش ئەوەی هیچ شتێك لەمێشکمدا لێکبدەمەوە، ئەلێیستەر کەوتە سەر ئەژنۆکانی. بێکهیۆن سرنجێکی چەقاندبوو لە ملی ئەلێیستەر. بێکهیۆن ئەوی بەردا پێش ئەوەی لێدانێکی بەهێزی لێبدات و وای لێ کرد بکەوێتە سەر زەوییەکە.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now