· CHAPTER ۩ 44 ·

2K 308 22
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ


سەیری جانتاکەم کرد کە سێهون بەدەستییەوە بوو، دەبێت چی لەناویدا بێت؟ دەمویست سەیری بکەم بەڵام دەبوو بگەڕێینەوە بۆ پۆل چونکە وانەکە خەریك بوو دەستی پێدەکردەوە.

"(ئەوە سەیرە...ئەو هەموو کاتە لوکاس ئەهریمەن بووە؟)"پرسیم.

پێنج ساڵ لەگەڵی ژیام بەڵام هەرگیز بە چاوی سوورەوە نەمبینیوە یان هەر نیشانەیەکی ئەهریمەنی، لەوانەیە بەهەمان هەنگاوەکانی مندا ڕۆیشتبێت لەدوای خواردنەوەی ئەو شتە.

"(هەرچەندە هەڕەشە ئامێز دیار نەبوو)"جیۆنگ وتی"(بەڵام هەر ئاگادار بە)"

"(ئاگاداکردنەوەکەی وام لێ دەکات هەست بە نائاسوودەیی بکەم، وادیار بوو دڵنیابوو لەوەی کە وتی چاوەڕوانی من دەکات)"بەیکداچووم کاتێك بیرم لێ دەکردەوە.

"(لەوانەیە هەندێ سەرەداومان دەست بکەوێت لەکاتی کردنەوەی ئەمە لەماڵەوە)"سێهون وتی و جانتاکەی هەڵگرت.

"(من هەڵیدەگرم، بەهەرحاڵ ئەوانە شتومەکی منن)"دەستم درێژکرد بۆ جانتاکە بەڵام سێهون دووری خستەوەو سەری ڕاوەشاند.

"(ئەمە کەمێك کێشەکەی قورسە، وازبێنە من هەڵیبگرم)"وتی.

"(یاریدەدەری من نیت)"بە کەللةڕەقی وتم.

"(بێگومان من یاریدەدەر نیم، تەنها دەمەوێت بۆ تۆی هەڵبگرم)"وتی و منیش ئاهم هەڵکێشا و وازم هێنا.

"(سەیری ئەم دوو باڵندە دڵدارە)"جیۆنگ بە گاڵتەپێکردنەوە وتی و هەردووکمان من و سێهون ڕوومان لەیەکتر وەرگێڕا.

"(با خێرا بگەڕێینەوە)"وتم و گوێم لە دەنگی پێکەنینی جیۆنگ بوو.

لە کاتی خۆیدا گەیشتنەوە پۆل کەمێك پێش ئەوەی کە وانەکە دەست پێ بکات، هەر کە وانەکان تەواو بوو، یەکسەر کاتمان بەفیڕۆ نەدا و چوینە ناو ئۆتۆمبێلە گەورەکە و بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتین.

"(سـێـهـون ئەو جانتایە چییە بەدەستەوە؟)"تاو پرسی.

"(زڕباوکی پێگی کەمێك لەمەوبەر هێنای، هێشتا نەمانکردووەتەوە)"سێهون وەڵامی دایەوە.

یەکسەر سەرسام دیار بوون کە گوێیان لەوە بوو لەگەڵ لوکاس قسەمان کردووە"(شتێکی خراپ ڕوویدا؟)"کریس پرسی و چاوی لەسەر ڕێگاکە هێشتەوە.

"(هـیـچ ڕوویـنـەدا)"وەڵامم دایەوە"(تەنها جانتاکەی دانا و وتی کە چاوەڕوانی من دەکەن)"

"(چـاوەڕێی تـۆ؟)"شیومین برۆیەکی بەرزکردەوەو"(مەبەستی چییە؟)"

"(ئەگەر ڕاستگۆ بم، نامەوێ بیری لێ بکەمەوە، ئەوەندەی کە بتوانم تەرکیزم لەسەر ئەوە دەهێڵمەوە خۆم لە کەسایەتی گۆڕین بوەستێنم)"وتم و ئەوانیش زیاتر پرسیاریان نەکرد.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now