ئەگەر ئێستا هەرشتێك هەبێ بمەوێت بیکەم، تەنها دوورکەوتنەوە لە سێهون دەبێ، زۆر باش دەزانم کە دەتوانێت چی بکات، وەك ئەوە وایە هەموو ڕۆژێك ترسەکەم بۆی زیاتر ببێت.ئێستا تەنها بە سەیرکردنی چاوەکانی دەتوانم بڵێم دەیەوێ چی بکات، وا سەیرم دەکات وەك ئەوەی نێچیری بم، هەستم کرد نیشانەکەم دەستی بە درەوشانەوە کرد.
ئەمە زۆر نەفرەتیانە خراپه.
❞ بیری منت کردووە؟ ❝زەردەخەنە شەیتانییەکەی کرد و نزیکتر بووەوە، بەردەوام هەنگاومنا بەرەو دواوە تا پشتم بەر دەرگاکە کەوت، نەیهێشت بڕۆم و دەستی خستە سەر لایەکی دەگاکە و ڕێی لێ گرتم بڕۆم.
❞ لەبەرچی بیرت بکەم؟ ❝وتم، جارێکی تر سەرنەکەوتم لەوەی وا ڕەفتار بکەم کە لێی ناترسم، لە ڕاستیدا ئێستا، زۆر دەترسم، هەروەها نیگەرانی ئەوانی تریشم، ئەوان لەناو ئەو بێ ژمارە لە قوتابییەدان، چی ئەگەر شتێکی خراپیان بەسەر هات؟
❞ ههمـ .....چاونەترس ❝سێهون زەردەخەنەی کرد❞پێشنیارت بۆ دەکەم نیگەرانی خۆت بی باشترە نەك ئەوانی تر ❝پێکەنی و خۆی نزمکردەوە.
دەمزانی کە هەڵەشەم، بەڵام نەمدەزانی سەرەڕۆشم، خۆم و سێهونیشم سەرسام کرد بەوەی کە کردم...زللةیەکم لێیدا.
بەهۆی زللةکەمەوە ڕووی لەولابوو، یەکسەر لەوەی کە کردم پەشیمان بوومەوە کاتێ زەردەخەنەم بینی لەسەر لێوی کاتێ لای کردەوە.
❞ بەدڵنیاییەوە دەزانی چۆن قایلم بکەی بەبێ ئەوەی هەوڵیش بدەیت ❝دەمتوانی هەست بە هەناسەکانی بکەم کە بەر ڕووخسارم دەکەوت، ئەوەندە نزیك بوو کە بە قورسی هەناسەم دەدا❞ تاکە کەسی کە تا ئێستا بەو شێوەیە ئازاری دابێتم ❝
قژمی بە تووندی گرت و بەتووندی ماچی کردم، ڕقم لە خۆم دەبووەوە کە هەستم دەکرد لەسەر ماچەکانی ڕاهاتبووم، بەرگریم کرد تا وەڵامی ماچەکەی نەدەمەوە، تەنها کەمێ شکۆداریم ماوە کە نەڕۆیشتبێ بۆیە لەخۆڕا لەدەستی نادەم.
YOU ARE READING
𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)
Fanfiction❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : mysehuniverse@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L E T E D - تـەواوکـراوە ] ▪️[ W a t t y s 2 0 1 8 - ▫️F I N I S H E D ON...