· CHAPTER ۩ 46 ·

2K 292 29
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




·Sehun's POV·

سـێـهـون! دیسان بۆچی دەگری؟
ڕامکرد بۆلای دایك.

مـ-مــردووە هەسنکی گریانم دەهات و بەچکە پشیلە بێڕۆحەکەم بە دەستەکانم هەڵگرتچـ...چـی
دەربـارەی خـێـزانـەکەی؟

بـەسە گـریـان دایکم بەزۆر بەچکە پشیلەکەی لەسەر زەوییەکە پێ دانام و بە تووندی دەستمی گرت.

ئەوە هەڵەی منە؟ دایـە مـ-مـن زۆر داوای لێبوردن دەکەم گریام.
هەرگیز نەمویست ئازاری بدەم

دایکم بە تووندی لەباوەشی کردم، چەناگەی لەسەر سەرم دانا و دواتر ماچی لایەکی ناوچەوانمی کرد.
ئەوە هەڵەی تۆ نییە، مەگری، سێهونە بچووکەکەم دەترسێت؟ ❝پرسی و بە بەڵێ سەرم ڕاوەشاند.

دایە لێرەیە...من لێرەم، چیتر مەترسە




ئەوەم بەبیر هاتەوە کە بە منداڵی بەسەرم هات، تەنها دایکم دەیتوانی ئارامم بکاتەوە هەرکاتێك کە بەبێ مەبەست کارێکی خراپم بکردایە.

بە سەیرکردنی پێگی لە ئێستادا، بەتەواوی دەزانم کە هەست بە چی دەکات هەروەها هەستێکی زۆر ناخۆشە.

لەترسا دەلەرزێت، هەموو گیانی بە خوێن داپۆشرابوو هەروەها پڕ بەدڵی دەگری، لەوانەیە هەمان ئەو هەستەی هەبێت کە من هەمبوو ئەو کاتەی لە قوتابخانەکە بەهۆش خۆم هاتمەوە، هەستم بە خراپییەکی زۆر کرد هەتا ئێستاش هەست بە تاوانباری دەکەم...وە من زۆر لەوە زیاترم کرد.

"(من لێرەم...لای تۆ، چتر مەترسە)"

دوای وتنی ئەو وشانە، هەستم پێی کرد لە باوەشمدا ئارام بووەوە، هێشتا ناوچەوانم بە ناوچەوانییەوە بوو کاتێ بە هێواشی دەستم برد بۆ پشتی سەری.

"(پێشتر بە تۆم وت کە نامەوێت بتبینم ئاوا ئازار بچێژیت)"بە دەنگێکی نزم وتم"(ئەگەر تۆ ئازارت هەبێ...منیش ئـازارم دەبێت)"بە قوڵی سەیری نێو چاوەکانیم کرد.

سەیری منی کردەوە، وە تێبینیم کرد لەرزینەکەی وەستا، دواتر بە دەستی لەرزیوەوە دەستی بە لێومدا هێنا.

"(ئـازاری هـەیـە؟)"بە نیگەرانییەوە پرسی"(بۆ ئەوە داوای لـێـبـوردن دەکـەم بۆ ئەوە)"

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now