· CHAPTER ۩ 59 ·

1.7K 291 21
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



بەتەواوی لەسەر جێگاکەم خەوتبووم کاتێك لەپڕ هەستم ماچی هێواش کرد لە گوێکانمەوە بۆ لاسەرم.

"(بــەســە)"بۆڵاندم و خۆم لە پێکەنینێك گرتەوە چونکە ختوکەی دەدام.

چاوەکانم کردەوە و سەرم بەرزکردەوە، سێهونم بینی بە زەردەخەنەیەکی قایلکەرانە لەسەر ڕووخساری"(زۆرت پێچوو تا بەخەبەر بێت)"سێهون وتی.

بەدەستم دەموچایم داپۆشی و دوورم خستەوە"(ناوهێنانم گاریگەری زیاتری دەبوو)"باوێشکمدا.

هەستامە سەرپێ و دەستم بە چاوە خەواڵووەکانمدا هێنا تا خەواڵووییەکەم نەهێڵم"(ئەم چەند هەفتەیەی پێشوو تۆ بوویت بە کاتژمێری وریاکرەوەی من)"

"(تۆ هەمووکات لە هەموومان زووتر لە خەو هەڵدەستایت، تەنها بەوە ڕاهاتووم)"سێهون وتی و بە پەنجە گەورەی لایەکی لێومی سڕی"(تۆ لە کاتی خەوتندا زۆر لیك دەردەدەی)"

بە گاڵتەوە کێشام بە دەستیدا و دوورم خستەوە دواتر ئۆتۆماتیکی دەستم برد بۆ داپۆشینی دەمم، بۆنی دەم لە کاتی بەیانیان.

"(زوو دەچمە خوارەوە)"بە دەنگێکی کپ وتم.

ڕازی بوو پێش ئەوەی ژوورەکەم بەجێبهێڵێت، چوومە دەستشۆرەکە بۆ کردنی ڕۆتینی هەمووکاتی ڕۆژانەم، ماوەیەك دەبێت زۆر دەخەوم چونکە هەموومان بەکەمی خەومان هەیە.

دوای ئەوەی خۆم گۆڕی بەرەو خوارەوە چووم، چوومە چێشتخانەکە و لای و چانیۆڵم بینی نانی بەیانیان دروست دەکرد.

"(بەیانیت باش پێگی، پێویستمان بە هاوکارێکی ترە لەبەرئەوەی D.O هێشتا خەوتووە)"چانیۆڵ وتی.

"(ببوورن بۆ زۆر خەوتنم)"وتم و بەروانکەکەم لەبەرکرد.

"(کێشە نییە، هەموومان ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو سەرقاڵین، تاقیکردنەوەکان تازە تەواو بوون هەروەها دەبێت ئاگاداری باوکمان بین)"لای وتی و ئاگری زۆپاکەی چاکدەکرد.

"(ئەوەشت لەبیر نەچێت کە دەبێت بە سەرە ئاگاداری کۆمپانیاکەش بین)"چانیۆڵ وتی"(هیوادارم منیش بمتوانییایە یارمەتیدەربم بەڵام زۆری لێ نازانم)"

لای پێکەنی"(نیگەران مەبە، ئەوە شتێکە کە ئێمە، برا گەورەکانت، چارەی دەکەن)"

"(ئەمڕۆ کێ ئاگاداری کۆمپانیاکە دەبێت؟)"پرسیم و ئامێری قاوەکەم خستە کار.

"(مــن)"لوهانمان بینی هاتە چێشتخانە، قاتێکی ڕەسمی لەبەربوو هەروەها قژی بەرزکردبووە"(بەڵام کەمێك دواکەوتووم، بۆیە ناتوانم نانی بەیانی لەگەڵ ئێوەدا بخۆم)"

"(بە گەدەی بەتاڵەوە مەڕۆ)"لای پێی وت"(دەتوانی هەر ئێستا نان بخۆی، گیراوەی شۆفان و شیرەکە ئامادەیە)"

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now