· CHAPTER ۩ 28(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑇𝑤𝑜) ·

2K 341 15
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




Sehun's POV

باوێشکێکم دا و سەیری سەیری دەوروبەری خۆم کرد، هەمووان لە ئاهەنگەکەدا هێشتا بەگەرم و گوڕن، لەوانەیە بەڕاستی زۆر دەمێک بێت لەو کاتەوەی کە کۆتا جار هەموو خێزانەکە بەیەکەوە کۆبوونەتەوە.
من بەتایبەتی ماندووبووم، هەروەها کەمێك بێزار بووم، زۆر پەیوەندیم لەگەڵ خزمەکانمان نییە، چونکە هەر لەو کاتەی کە منداڵ بووم، دەمزانی شتێك جیاوازە، تەنها لەگەڵ براکانم و هەندێ لە ئامۆزازاکانم نزیکم.

سەیری دەوروبەرم کرد و بینیم هێشتا پێگی قسە لەگەڵ باوکم دەکات، بەلامەوە سەیرە دەبێت باسی چی بکەن، ویستم دووبارە بچمەوە بۆ لای هەستم بە خراپی دەکرد بەتەنها بەجێمهێشت، بۆ ماوەیەك دانیشتم و دواتر تێبینیم کرد هەموو براکانیشم بەهەمان شێوە دانیشتبوون.

"(نەدەبوو هەمووتان لەگەڵ میوانەکان بن؟)"پرسیارم لێیان کرد.

هەموویان لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوون و دەستیان لەسەر مێزەکە ڕاکێشا بوو هەروەها هەریەکەیان پەرداخێك خواردنەوەی بەدەستەوە بوو.

"(منیش هەمان پرسیارم لە تۆ دەکرد)"کریس وتی.

"(بەهەرحاڵ میوانەکان بەبێ ئێمە کێشەیان نییە)"وتم و بە ئارامی دانیشتم، دەبوو کەمێك لەمەوبەر دابنیشتمایە، دەمتوانی بانگی پێگیش بکەم...گرەو دەکەم ئەویش وەك من بێزار بووە.

"(بەڵێ تەنانەت لە ئێمە زیاتر چێژ لە ئاهەنگەکە وەردەگرن)"چانیۆڵ وتی و خواردنەوەکەی خواردەوە.

"(بەهۆی ئەوەوەیە وا دەردەکەوێت کارێکی ئاسانە کە لەگەڵ میوانەکان بیت، من ماندوو بووم، نازانم پێگی چۆن بەرگەی دەگرێ)"سوهۆ وتی.

هەموومان ئۆتۆماتیکی لامانکردەوە بۆ ئەو شوێنەی کە پێگی لێی وەستابوو، هێشتا قسەی لەگەڵ باوکم دەکرد، لە ڕاستیدا ئەوە باوکم بوو کە قسەی دەکرد و ئەویش تەنها بە وریایی گوێی لەو گرتبوو.

"(ئای کچی داماو، گرەو دەکەم باوکم هەموو ژیاننامەی خۆی بۆ گێڕاوەتەوە)"چێن وتی و سەری ڕاوەشاند وای کرد پێبکەنین.

"(ئەوە پێکەنیناوییە کە چۆن بەو وریاییەوە گوێی لێ دەگرێ، زۆر لە ئێمە باشتر گوێ لە باوکمان دەگرێت)"تاو وتی و هەموومان قسەکەمان بەلاوە ڕاست بوو.

"(بەڵام پێت وانییە بەڕاستی پێگی زۆر سەرنجڕاکێش دیارە؟)"کای زەردەخەنەی کرد و سەیری پێگی کرد، هەمووان دووبارە سەیڕێکی پێگیان کردەوە، تەنها وەستا بوو و بە وریاییەوە گوێی لە باوکم دەگرت و زەردەخەنە لەسەر ڕووخساری بوو.

"(ئێستا بەوەت زانی؟)"شیومین کێشای بە ئانیشکی خۆیدا"(هەرچەندە پێگی زۆر جوانە، لەگەڵ ئەوەشدا...خۆت کەمێك لەمەوبەر بە Hot بانگت کرد)"شیومین وتی.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now