· CHAPTER ۩ 32 ·

2.1K 323 12
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ


دوو هەفتە زۆر بە خێرایی تێپەڕی، نەمتوانی تێبینی بکەم چونکە هەموو کاتەکە لە ژوورەکەی خۆم بووم، هەروەها لە وانەکانیشتم ئامادە نەبووم لەوانەیە وانەی زۆرم لەدەست چووبێت، هەستم بەباشی نەدەکرد بۆیە نەمتوانی ئامادە بم.

ئەوان بەلایەنەوە سەیر بوو بێگومان هەر لەبەر ئەوەش نەمدەهێشت لە ژوورەکەم بن، D.O تەنها خواردنەکەی لەبەردەم دەرگاکەم دادەنا و ئەوانی تریش بە نووسین لەسەر پارچە کاغەزێك یان شتێك بە منیان دەوت کە هەر کاتێك شتێکیان هەبووایە تا بە منی بڵێن لەبەردەم دەرگای ژوورەکەم دایان دەنا بۆ ئەوەی مەترسی دروست نەکەن، سەیرترین شت ئەوە بوو کە بە شیومینم وت پێداویستی ئافرەتانم بۆ بکڕێت، بۆڵاندی و وتی کە بۆچی داوام لەو کردووە منیش وتم لەبەر ئەوەی تۆ گەورەترینی.

ئێستا لە کۆتاییدا هەموو شتێك گەڕایەوە باری ئاسایی، هەموومان خۆمان بۆ قوتابخانە ئامادە دەکەین، ئێستا لە گەرماو بووم و هاتمە دەرەوە جلی قوتابخانەم لەبەر کرد و لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە.

"(ماوەیەك دەبێت کە تۆمان بە جلی قوتابخانەوە نەبینیوە)"چانیۆڵ وتی کاتێك بەپەلە لە قادرمەکانەوە دەهاتەمە خوارەوە.

"(وایە، هەروەها لە وانەکانیشم ئامادە نەبووم، وانەی زۆرم لەدەست چووە؟)"پرسیم.

"(زۆر نا، بەهەرحاڵ تۆ نمرەی باشت هەیە، کێشەت نابێ)"لوهان وەڵامی دایەوە.

"(هەمووان لێرەن؟)"سوهۆ پرسی و دەستی کرد بە ژماردنمان"(هێشتا سێهون لێرە نییە)"وتی.

"(پێگی، بڕۆ بانگی بکە)"چێن داوای کرد منیش سەرم ڕاوەشاند.

"(تۆ بڕۆ بانگی بکە، دەزانی من ڕێگەپێدراو نیم، لەبیرتە هەفتەی پێشوو بەڕێز دەیمن چی وت؟)"پرسیم.

"( ئاگاتان لە پێگی و سێهون بێت، هەرچییەك ڕووبدات، دڵنیابنەوە لەوەی کە کەساتییەکەی تری سێهون لەم کاتەدا دەرناکەوێتەوە، هێشتا دەبێت ئەو کێشەیەی چارەسەر بکەین کە لە کۆنتڕۆڵکردنی هەردوو کەسایەتییەکەیدا هەیەتی هەروەها هێشتا هۆکارە ڕاستییەکەمان نەدۆزییوەتەوە کە بۆچی براکەم پێگی برد)"

"(کەواتە باشە، تکایە تاو سێهونمان بۆ بانگ بکە، پێش ئەوەی بڕۆین سەرخەو ناشکێنی)"چێن بە تاوی وت کە دەیویست لەسەر قەنەفەکە دابنیشێت، تاو لەبەر خۆیەوە بۆڵەبۆڵی کرد و چووە قاتی سەرەوە تا سێهون بانگ بکات.

لەو کاتەشدا، دووبارە قسەکانی بەڕێز دەیمن هاتەوە بیرم، هۆکارە ڕاستەقینەکە؟ ئەی ئەلێیستەر لەبەر ئەوە منی نەبرد کە متمانەم بە کوڕەکان نەمێنێت؟
ئایا شتێکی تر هەبوو کە دەیویست بیکات ئەو کاتە؟

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now