𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮

2.9K 328 1K
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ــــــــــــــــ
"ئۆهـ، ووڕ و سەرلێشێواوم
لەو ڕۆژەی تۆم بینیووە،
بەڵێهـ مێشکم لەدەست دەدەم،
وە دووبارە ئەنجامی دەدەم
یان ڕووناکی دەبینم
یان مێشکم لەدەست دەدەم
شتێک هەیە دەربارەی تۆ
کە ووڕ و سەرلێشێواوم دەکات" ❥
..........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗢𝗩:

خۆم دزییەوە بۆ نێو ئاهەنگە قەڵەبارغەکەو، بەتەواوی مێشکم سەرقاڵ بوو بەو کەسە نەناسراوە و ماچەکەی، تەنانەت یووهاشم نەبینی تاوەکو گەڕامەوە نێو گرتنەکەی. دەستی گرتم و ڕایکێشام بەرەو شوێنی خواردنەوەکان. زۆربەی ئەو خەڵکەی دەوروبەرمان ئەو تیژ سەیرکردنەی نێو چاوەکانی تێبینی ناکەن کاتێک زەردەخەنە دەکات، بەڵام دەزانم ئەمە مانای ئەوەیە من لەکێشەیام. بەڕەچاوکردنی ئەوەی کەچەندێک ... ووڕ و توڕەبووم دوای ماچەکە ... ئەو ماچە باوەڕپێنەکراوە، ویستم نیە شەڕێک هەڵبگیرسێنم.

"ئەوە چ دۆزەخیەک بوو؟"
پرسی و پاڵی بەدەفرێک لەگوێز و بادەمی تێکەڵاو نا بۆ بەردەمم.

- برسیم نیە.
خواردن دواهەمین شت بوو لەمێشکما.

"هەر لەسەرەتاوە سەرخۆش بوویت؟ ناچارم مەکە بەزۆری پێتی بدەم."

- سەرخۆش نیم.
گوتم، ئەگەرچی وا هەستیشم دەکرد کەوابم. لێوەکانی، تامی لێوەکانی لەسەر لێوەکانم. ئەو پەستێوانەی لاشەی بەلاشەم. شەپۆلێکی گەرمی خولایەوە بەنێو لەشما لەگەڵ خەیاڵ کردنەوەی ئەوانەی وا ڕوویاندا.

"کلارا،"

پەنجەکانی جوڵاندەوە لەبەردەمما تا سەرنجم بەدەست بێنێ. سەرم بەنەرێنی جوڵاندەوە و بەگەمژەییە سەیریم کرد.

"گوتم دەتتوانی بەلایەنی کەمەوە تەنها خواردنەوەیە لەگەڵ براکەما بخۆیتەوە"

- بمبوورە.

ڕاستگۆیانە هەست بەخراپی دەکەم بۆ ئەوەی کەزۆر بەناشرینیەوە ڕەفتارم کرد لەبەردەم براکەیدا. بەڵام تەنها ڕێگا کەیووها لێوەی فێرببێ چیتر هەوڵی ڕێکخستنم نەدا لەگەڵ کەسانی ترا ئەوەبوو بیکەم بەشەرمەزارییە بۆ ئەو. لەگەڵ ئەوەشا ڕقم لەبەکارهێنانی ئەو کارتە بوو بەرامبەری، بەڵام ئەمە تەنها شت بوو بۆ تێپەڕین بەسەر کەلەڕەقیەکەیدا.

- پێموابوو دایکمم بینی.
درۆم کرد.

ڕووخساری یووها نەرم بوویەوە و چەند دانە بادەمێکی لەنێو دەفرەکەیا دەرهێنا، دەستی درێژ کرد بەرەو لام و پێشکەشی کردم.

"پڕۆتین، پێویستت بەوزەیە"

وشە ڕاستییەکان هەرگیز نەگوتران، ئەگەرچی پۆزشەکەم درۆیەک بووبێ بەڵام دایکم وابڕیاربوو لێرە بێت ئەمڕۆ، وە کەمێک گومانم هەیە لەبارەی ئەوەوە. یانەی شکۆداری سیۆلی نێودەوڵەتی شوێنێکە کەدایکم بەئەستەم دەتوانێ بەبێ داوەت نامەیەک بۆی بێت، وە ئەمڕۆش کەهەندێک لەخێزانە خانەدانە کۆرییەکان ئاهەنگیان ساز کردووە، مادلین بیشۆپی دایکم ئەو هەلە لەپێناو جیهانیشا لەدەست نادات. ڕۆژنامەنووسەکان بەخێرهاتن نەکراون بۆ ژوورەوە، لەوکاتەوەی کەئەمە ئاهەنگێکی داخراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە ڕۆژنامەنووسەکان لەدەرەوە بن، ئەمەش ئەگەر ئەو بەبەخت بێت. خێزانەکەم بەشێوەیەکی گشتی لەو خێزانانە نین سەرنجیان لەسەر بێت بەڵام دایکم هەمیشە دەگەڕێ بەدوای سەرنجا لەوکاتەوەی ئەو و باوکم ١٤ ساڵ لەمەوبەر سەرمایەکی سەرەتاییان دروستکردووە. ئەمە کەمێک شەرمەزارکەرانەیە، وە بەتەواوی بەپەرۆش نەبووم بۆ بینینی ئەو. یووهاش لەهەموو ئەوانە باش تێدەگا و دەزانێ کەدایکم چۆنە.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now