𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰𝟵

571 128 172
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"ئەو ساتەی بۆ یەکەمین جار ئەوم بینی،
بەشێک لەمن دەرچوو لەلاشەم و خۆی ئاڵاند بەدەوری ئەودا. وە لەوێ بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە .." ❥
...........

𝗦𝗲𝗵𝘂𝗻'𝘀 𝗣𝗼𝘃:

وەستام لەبەردەم ئاوێنەکەیا، قۆڵی قەمیسەکەم ڕاکێشا و زنجیری سەر دەستەکەیم داخست. ئان چاکەتە سپیەکەی ڕاگرت بۆم کاتێ زنجیری سەر دەستی قۆڵەکەی تریشم داخست، چاکەتەکەشم لەبەرکرد، چاکەتەکە لەشێوەی چاکەتی شازادەکانە و بەشی دواوەی درێژبوو، پاشان بەهێواشی هەر شەش قۆپچە زێڕینەکەم داخست، یەخەی قەمیسەکەم ڕێکردەوە لەژێر یەخە بەرزەکەی چاکەتەکەیا و هەنگاوم نایە دواوە.

- کەوایە؟

"سەرنجڕاکێش و باوەڕبەخۆبوو دەردەکەویت،"
دڵنیای کردمەوە.

"کلارا ناتوانێ چاوەکانی دووربخاتەوە لەسەرت."

- بەلامەوە باشترە گەر نەتوانێ دەستەکانی دووربخاتەوە لەسەرم.
دانیشتم لەسەر لێواری سیسەمەکەم، زنجیری پووتە چەرمیەکەم داخست.

ماوەیەکی زۆر دەبێ لەوکاتەوەی جلە شاهانەییەکەمم پۆشیووە، تەنانەت زۆرتر لەوکاتەوەی دانەیەکی تایبەت بەئاهەنگم پۆشیووە. ئەم دانەیەیان بەدیاریکراوی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری شاهانەیی دروستکراوە بەبەکارهێنانی باشترین کوتاڵ و دەزووی زێڕین. هەستێکی نامۆیە پۆشینی ئەم جلە. هێمای هەردوو ڕابردوو و داهاتووم دەدات .. کۆن و نوێ تێکەڵ بەیەکتربوون بەجۆرێک کەئاسوودەبەخش نیە. ئەو بیرکردنەوەیەم پشتگوێ خست و دەستم برد بۆ کڵاوەکەم. بۆ ساتێک خەیاڵی کلارا'م کرد ئەمە بپۆشێ .. وە بەبێ هیچ شتێکی تر. ئەو دیمەنە بەشی خوارەوەمی گرژ کرد، کەبێ بەختانە بوو بەگوێدانە داواکارییەکەی کلارا کەنابێ ئەو ببینم پێش ئاهەنگەکە.

بەلایەنی کەمەوە دەزانم شەوی هاوسەرگیریەکەم چۆن بەسەردەبەم.

دەرگای ژووری خەوەکەم کرایەوە، باوکم، بێ پێشوازی لێکردن هەنگاوی نایە نێو ژوورەکەوە، بەر لەئێستا ئامادەبووە لەنێو جلە شاهانەییە ڕەشەکەی خۆی.

"پاسەوانی تایبەتی کۆری؟"
بەئان'ی گوت، سەرنجی جلە فەرمیەکەی ئەوی دا بۆ ساتێک.

ئان یەخەی چاکەتەکەی بەرزکردەوە، زەردەخەنەیەکی بەزۆر بڵاوبوویەوە بەسەر ڕووخساریا.

"بەرزترین پلەم."

"تەنها پلەیەک کەهەتبێ،"
باوکمان بۆی ڕاستکردەوە.

- هەموو پیاوێک پێویست ناکا بچێت بۆ جەنگ،
بەدەنگێکی نزمەوە گوتم، سەرنجی ئەوم ڕاکێشا بەرەو خۆم. براکەم چەندین ساڵ بەرگەی هێرشەکانی ئەوی گرتووە لەکاتێکا من خەریکی شەڕبووم لەئەفغانستان. کاتی منە بەرگەی ووشە توندتیژەکانی بگرم، ئاشکرایە لەوکاتەوەی من هۆکاری جەوە خراپەکەیم.

شاهانەکان || 🔚Kde žijí příběhy. Začni objevovat