𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟯

986 144 153
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ــــــــــــــــــ
"یەکەم جار کەتۆم بینی، هەموو ئەوەی دەمویست بیڵێم ئەوە بوو، دەتوانی بۆ هەمیشە بمێنیتەوە؟" ❥
.............

Sehun's pov:

پێڵووی چاوەکانی کلارا پرتە پرت دەکات، دەپرسم کەخەون بەچیەوە ببینێ. ئەو لەرینەوە جێگیرەی فڕۆکەکە لەهەوایا ئەویان لاواندەوە بۆ خەو هەر بەزوویی کە سەرکەوتینە نێو فڕۆکە تایبەتەکە لەسیۆل. ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕاون لەنێو خەوتنەکەیدا، تاڵەکانی قژی پڕژێنراون بەسەر ڕووخساریا. هەرگیز لەوە زیاتر نەرموشل دەرناکەوێت. سنگم تەنگی پێهەڵچنیم لەبیرکەوتنەوەی دۆخە لاوازەکەی. کلارا بەهێزە .. سۆزانە، دەروونیانە، بەڵام جەستەییانە نا. لەو چەند چرکەیەی پێش توانینم بۆ دوورخستنەوەی دانیاڵ لەئەو، سەرنجی لاوازبوونێک'یم دا کەمنی لەرزاند تا سەر ئێسقان. ترسابووم لەخۆشویستنی ئەو، ترسابووم لەڕێگەپێدان بەخۆم مافی خۆی بخوازێت بەسەر لاشەی و ڕۆحی. هەر ئافرەتێک کەخۆشمویستبێ لەنێوان پەنجەکانم خزاوە و لەدەستم داوە. هەرگیز زەردەخەنەی دایکمم نەبینی بۆ دواهەمین جار. خوێنی سۆرا دەستەکانی داپۆشیبووم کاتێ لەنێوان قۆڵەکانما مرد. باوەڕم بەخۆم دەهێنا کەئەو سەلامەتر دەبێ ئەگەر لەدووری خۆم بیهێڵمەوە. پاشان هەرگیزیش ڕووبەڕووی دیمەنی لەدەستدانی ئەو نابمەوە. بەڵام بینینی ئەو لەگەڵ بوونی دەستەکانی دانیاڵ لەدەوری گەرووی، ئەو دیوارەی کە بەرزم دەکردەوە لەنێوانمان ڕووخێنرایە خوارەوە. لەدەستدانی ئەو مەحاڵیەت'ێک بوو پێشتر. بەڵام لەو ساتەیا، زۆر خۆپەرست بووم بۆ خۆشنەویستنی ئەو. هەر بۆیەش دوای ئەمە ڕێگەم نەدەدا بڕوا بەبێ پارێزراوی.

بیرکردنەوەکانم گەڕانەوە بۆ ئەو ئاڵۆگۆڕییەی لەگەڵ باوکما ئەنجامم دا هەر دوێنێ. تەختی پاشایەتیەکە هەمان پارێزراوی پێشکەش بەکلارا ناکات وەک ئەوەی پێشکەشی دەکات کاتێ یەکێ لەئەندامانی پاشایەتیەکە لەژێر هەڕەشەیا دەبێت. ئەمە سەرسوڕماوی نەکردم، بەڵام وایکرد قێزم ببێتەوە. دانیاڵ دەشێت هەڕەشەیەک بێت لەڕابردوویەوە، بەڵام ئەمە پەیوەندییە بڵاوەکەمان بوو کەتوانای بەدانیاڵ دا ئەو بدۆزێتەوە. وە ئێستاش ئەو ئازادە، بەهۆی پارێزەرێکی دادگا بەرزەکانەوە کەڕێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەو بۆوەی بێتە دەرەوە لەبەندیخانە. پارێزەرەکانی خۆم دڵنیاییان کردەوە کەئەو دادگایی دەکرێتەوە، بەڵام ئەمە بەزەحمەت گرینگە بۆم ئەگەر ئەو بەئازادی بسوڕێتەوە لەسەر شەقامەکان لەم کاتەی ئێستایا.

بەرداغەکەی نێو دەستم شکا، وە سەیری دەستمم کرد لەسەرسوڕماوییا بۆ دۆزینەوەی خوێن کەڕژێم دەکاتە دەرەوە لەو برینەی نێو لەپی دەستم. تێبینیم نەکردبوو زۆر بەتوندییەوە گرتوومە، وە کاتێک گرتنەکەمم حەساندەوە پارچەکان تێکشکێنرانە سەر مێزەکەوە. کلارا ڕاچڵەکی، بەئاگا هات بەهۆی ئەو دەنگی بەرکەوتنەی پارچەکان بەمێزە شوشەییەکە.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now