𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟲

1.1K 197 345
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴
ـــــــــــــــــ
"هەر کەسێک ئەتوانێ بکەوێتە خۆشەویستیەوە لەگەڵت، بەڵام ئەو کەسە بدۆزەرەوە کەئامادەبێت بمێنێتەوە لەخۆشەویستیتا تەنانەت لەگەڵ هەموو تاریکی و عەیبەکانت" ❥
..............

Clara's POV:

کۆشکی شاهانە لەڕاستیا پێکهاتبوو لەچل ژوور لەهەموو لایەکەوە لەسەر ڕووبەرێکی گەورەی زەوی تایبەت بەخێزانی شاهانە. لەکۆشکی گەورەیا بووم پێشتر، بەڵام کۆشکی 'Gyeongbok' بەسەر هەموویا سەردەکەوێت. ئەم کۆشکە بەتەواوی هی سەردەم و شوێنێکی جیاوازە. لوتکەکەی درێژبۆتەوە بۆ ئاسمان، وە پێشەوەکەی بەگرینگی پێدانەوە بەخشتی بنچینەیی سەدەی نۆزدەهەم دروستکراوە. هەروەها دەرگا و گۆڕەپانی تێنس هەبوو بەدرێژایی هەردوولای حەوشەی کۆشکەکە. لەناوەوە، زەوی مەڕمەڕ، تابلۆ و ئەنتیکەی گرانبەها، وە داری بریقەداری پەیژە درێژەکە کەنمونەییانەیە لەگەڵ ڕێگا شکۆداریەکە. هەست دەکەم وەک بڵێی ببانگهێشت کراوم بۆ مانەوە لەمۆزەخانە. ئەمە زۆر زۆرە بۆ هەرسکردن بەیەک جار، وە ئەوە تەنها بەهۆی کۆشکەکەوە نیە.

تۆقاوم لەو بیرۆکەیەی مامەڵەکردن لەگەڵ باوکیا بۆ ماوەی هەفتەیەک. لەبۆنەکەیا پاشا خۆی بێزارنەکردووە بەشاردنەوەی هەستەکانی دەربارەی پەیوەندییەکەمان. کاتێک گەیشتین، زانیم ئەمە تەنانەت زۆر خراپترە لەکۆبوونەوەیەکی گەمژانەی خێزان. خێزانی سێهون لێرەن، لەگەڵ دەرزەن'ێک لەهاوڕێکانیان. هەندێکیانم لەبۆنەکەیا بینیووە، وە ڕاستگۆیانە تامەزرۆ نیم بۆ دووبارە بینینەوەیان.

بەتایبەتی جاس، کە بەقێزلێبوونەوەوە دەردەکەوێت هەر کەئـان دەستیکرد بەناساندنی چەندەها ئەندامی گەورەی خێزانی شاهانە کەئامادە دەبن بۆ ڕاوکردنەکەی بەیانی.

ئەو هەفتەیە بەتەواوی گۆڕدرا بۆ ئەوەی کەبەهیواوە بم پشتگوێ بخەم. بەگەمژانە، پێموابوو هەلێکم دەبێت بۆ قسەکردن لەگەڵ باوکی سێهونا لەشوێنێکی تایبەت. پێموابوو ئەگەر من بناسێ، لەوانەیە پێداچوونەوەیەک بەڕاوبۆچوونەکەی بکاتەوە لەبارەی پەیوەندی من و کوڕەکەی. بەڵام ناتوانم ببینم ئەمە چۆن ڕوودەدات لەگەڵ ئەو هەموو خەڵکە دا.

ئێمە زۆر درەنگ گەیشتین کەژەمی ئێوارە پێشکەش کرابوو، وە لەگەڵ ئەو کاتەی کەگەیشتمە ژوورەکەم، سکم دەنگی لێوە دەهات. قوتووی پڕۆتینەکەم دەرهێنا، سەیرێکی دەورەبەری ژوورەکەم کرد. پێویستە دانی پیابنێم، ئەگەرچی بەڕقەوە، کەژوورەکەم سەرنجڕاکێشە. تەواوە لەگەڵ سیسەمێکی گەورەی دوو کەسی و دیاربوونی دیمەنێکی چاو تێربووی سەوزایی لەپەنجەرەکەوە، تەنها شت کەوونە سێهون'ە، کە لەژوورەکەی خۆیەتی لەلاکەی تری کۆشکەکەوە.

جەدوەلێکی چالاکی لەسەر سیسەمەکەما دانراوە، چاوەکانم سوڕاند لەبێزارییا هەر کەبۆم دەرکەوت کەسێک پلانی هەموو ساتەکانی لێرە مانەوەمی داناوە. لەئێستادا دەبێت لەژووری 'بیلیارد'بم بۆ کۆکتێل خواردنەوە. بۆ بەیانی ژەمی بەیانی و نیوەڕۆم لەگەڵ شاژنی دایک دەبێت.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now