𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟲

1.4K 242 1K
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ــــــــــــ
"نامەوێ جیهان بمبینێ
چوون پێموانیە ئەوان تێبگەن
کاتێک هەموو شتێک دروستکرابێ بۆ شکان
تەنها دەمەوێ تۆ بزانی کەمن کێم"❥
.........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗢𝗩:

دوای دوو کاتژمێر لەنێو جێگاکە هاتمە دەرەوە، وەکو بەتریق لەسەر قاچەکانم ڕۆیشتم بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارەی ماسوولکەکانم. سێهون لەسەر سیسەمەکەوە سەیری دەکردم، نیوەی لاشە نمونەییەکەی بەسەرچەفە سپیەکەوە داپۆشرابوو. بیرکردنەوەی چاوەکانی کە گەشت دەکات بەلاشەما، هەستێکی ووروژێنەری بڵاوکردەوە بەلاشەما، وە بڕیارم دا کەمێک نمایش بکەم بۆی. گەیشتمە لای دیوارەکەوە و خۆم پەستێوا پێوەی لەکاتێکا دەستێکم لەسەر کەمەرم جێگیرکرد و دەستەکەی تریشم بەنەرمیەوە بەلاتەنیشتما هێنایە خوارەوە و قاچێکیشم لەبەردەم قاچەکەی ترم جێگیر کردبوو. دەنگێ لەسێهونەوە دەرچوو و نەمتوانی یارمەتیدەربم و هەست بە لەخۆبایی بوون نەکەم کەنمایشە بچووکەکەم دەتوانێ کاریگەری هەبێت لەسەری. ڕۆیشتم بەرەو گەرماوەکە و لای دەرگاکەوە وەستام، سەیری سێهونم کرد.

- دەڕۆم گەرماوێک دەکەم،

برۆیەکی سێهون بەرزبوویەوە، بەڵام سەری بەنەرێنی جوڵاندەوە.

"فریودەر، بەڵام دەڕۆم داوای خواردن و خواردنەوە دەکەم. هیچ داواکارییەکەت هەیە؟"

- هەرشتێک بێ کێشەنابێ، بەڵام هەندێک شامپانیا باش دەبێ.

"فەرمانتە،"

لەسەر سیسەمەکەوە بازی دا، هێشتا جلی ژێرەوەی سەرەوەی لەبەردایە بەڵام بەبێ شۆڕتەکەی، کەئەویش هیچ یارمەتیدەر نەبوو بۆ شاردنەوەی قاچە بەهێزەکانی، ئەو دەرکەوتنەی وەکو ئەفسانە یۆنانیەکان وابوو، کەبەووریایی دروستکراوە لەناوازەیی بۆ قایل کردنی حەزی ئافرەت. نەمتوانی چاوەکانم دووربخەمەوە لەسەری. سەرنجم جێگیربوو لەسەری بەقەد سەرنجی ئەو کەجێگیربوو لەسەرم چەند چرکەیەک لەمەوبەر.

گەرماوەکە ژمارەیەکی زۆر لەشامپۆی قژ و شامپۆی لەش و نەرمکەرەوەی لێبوو، زیاتر وەکو فرۆشگایەک وابوو، کابینەی فریاگوزاریەکەش پڕبوو لەدەرمان و پلاستەر و زۆر شت، هەروەها قوتوویەکی لاستیکی قژیشم دۆزییەوە تیایدا. قژە شێواوەکەم بەرزکردەوە لەسەر ملم، کردم بەتۆپێکی شێواو لەسەرەوەی سەرم، ویستیشم پارێزگاری لەو دەرکەوتنە سەرنجڕاکێشەکەم بکەم.

بەڵام کاتێک هەنگاوم نایە نێو شوشەی گەرماوە گەرمەکەوە، هەستم بەتەنهایی کرد. هەر شتێک ڕێگری کرد لەسێهون جلی ژێرەوەکەی دابکەنێ، هەمان شتیش ڕێگری لێکرد لەبەشداری کردنم لێرە. بیرم لەوە کردەوە هەر کەدەستم کرد بەبڵاوکردنەوەی سابوون بەلاشەما و نێوان قاچەکانم شۆری. بێگومان، بەهۆی ئەوەوەیە نەیویست گەرماو بکات لەگەڵما، لابردنی جلی ژێرەوەکەی پشتگوێ نەخراو دەبوو، کەمانای ئەوەیە ئەمە تەنها خووێک نەبووە ... ئەو شتێک دەشارێتەوە. بەڵام چی؟ هەموو بەشێکی ئەو کەبینیبێتم زۆر سەرنجڕاکێش بووە. لاشەی بەتەواوی منی بێ هەناسە دەکرد بەهۆی ئارەزووە بەهێزەکەم بۆ دەست لێدانی. هەستم بەئازارێکی بەهێز کرد لەوساتەیا کەڕەتکردنەوەکەی ئەوم بینی کەبۆچی بوو؛ ترس. لەگەڵ ئەوەشا لەکێشەی جەستەیی تێدەگەم زیاتر لەهەر کەسێکی تر، وە دەمزانی باشترێکە وازی لێبێنم. لەوانەیە لەکاتێکا، هەست بەو پێویستیە نەکات بۆ شاردنەوەی لەمن.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now