𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟴

1K 188 230
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"ئەبێ چ هەستێک لەمە ڕووخێنەرتربێ،
بەوپەڕی بوونمەوە بەهی خۆمت دەزانم و
هیچ مافێکیشم نیە بەسەرتەوە..!" ❥
.............

Clara's POV:

دوای کاتژمێرێک بەتەواوی جلەکانم پۆشی، مکیاژەکەم بەناوازەیی کرد، وە قژیشم کەمێک لوول کرد. بەدوودڵییەوە ئەو جلەم پۆشی کەئان بۆی هەڵبژاردم. ئەو جلەم لەسەر پێداگری یووها'یا کڕی، وە عادەتەن ئەو جۆرە جلەی پۆشیوومە دوورە لەشێوازی پۆشینمەوە. تەنوورە لووسەکە چەند سانتیمێک لەسەرەوەی ئەژنۆکانم حەساوەتەوە، وە ئەو کوتاڵە لووسەی بەشی سەرەوەش سنگە ڕووتەکەی داپۆشیووم. ئەرێنیانە ڕووتم لەژێر ئەو جلەوە. زۆر ناخایەنێ بۆ خەیاڵکردنی سنگم هەر کەئەو کوتاڵە باریکەی سەرەوە هیچ ژوورێکی بۆ ستیان نەئەهێشتەوە.

بۆ ماوەیەک بەردەوام بووم لەسەیرکردنی وێنەدانەوەی خۆم'م لەئاوێنەکەوە، هەوڵم دەدا بڕیاربدەم ئەگەر بکرێت ڕووخسارم لەنێو ئەو جلەیا پێشان بدەم یاخود نا.

"ئۆهـ لەڕاستیا، سێهون ئەو جلەی بەدڵ دەبێت."
ئان چاوێکی لێم داگرت، دەستی گرتم و منی خولاندەوە لەشوێنی خۆم و فیکەی لێدا.

"سەلیقەیەکی نایاب'ت هەیە. دۆڵابەکەت خەونی کچەکان و کوڕە گای'یەکانە."

- دەتەوێ یاری پۆشینی عەزییەکان بکەین؟
بەتۆنێکی گاڵتەوە پرسیم. ئەمە گرەوێکی سەلامەتە ئەم لاشە ڕێکەی ئان لەنێو عەزییەکانم ناوازە دەرەکەوێت.

"ئۆهـ، نەخێر، حەزم بەبینینی ئافرەتە جوانەکانە لەنێو عەزی، بەڵام من گای نیم شتی واناپۆشم،"
بەجدییەوە گوتی و چەند جارێ سەری بەنەرێنیەوە جوڵاندەوە، وادیارە پرسیارەکەی منی زۆر بەجدییەوە وەرگرتبێ. ژیکەڵەیە.

"خوایە، خەیاڵ بکە کاردانەوەی خێزانەکە چۆن دەبێت لەبارەی ئەمەوە؟ دڵنیانیم لەسەلامەتی باوکم دوای بینینی من لەنێو عەزی،"

پێکەنیم لەگەڵ ئەو، تێبینیم کرد توولێکی سپی مل پەڕپەڕەی پۆشیووە لەژێر چاکەتە سپیەکەیا، چاویلکەکەی بەرزکردەوە سەر قژی، ئەمە دەرکەوتنە گرینگی پێنەدەر، سێکسیەکەی براکەی نیە، بەڵکو دەرکەوتنێکی ووریایی سەلیقەی تەواوی خۆیەتی.

- هیوام دەخواست بمتوانیایە بانگەشەی ئەمە بکەم من ئەو جلانەم کڕیووە، بەڵام یارمەتیم دراوە.

"بازاڕیکەرێکی کەسیت هەیە؟"

- دایکم چەندەها ساڵ هەوڵیدا بازاڕیکەری کەسیم بێ و وام لێبکات وەکو کچێکی جوانی کۆری جل بپۆشم لەنێو تەنوورە و عەزی. بەداخەوەم ئەوە دەڵێم بەڵام بەلامەوە باشتربوو لەنێو پانتۆڵی کابۆ و کالەبم،
دانم پیانا، ئاهم هەڵکێشا لەگەڵ بیرکەوتنەوەی ڕۆژانی زانکۆم.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now