𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟭

1.3K 207 362
                                    


𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴
ـــــــــــــ
"لەوانەیە لەسەرەتاوە زانیبێتم ...
کەتۆ ...
چارەنووسم دەگۆڕیت
کەتۆ ...
مانا بۆ ژیانە بێ مانا ...
و بێ نرخەکەم دەهێنیت" ❥
........

Clara's POV:

دینگە'کانی هۆڵی ئاهەنگە دەوریان دام وەک ئاسنەکانی قەفەزێک، وە بەشداربووانی ئاهەنگەکەش پیاماکێشران. ترس دەستی بەسەرداگرتم، وە جەنگام بەرەو دەرگای دەرچوونەکە. ئاوڕم دایەوە بۆ کۆتاجار بەدواگەڕانی سێهون، جاس'م بەرچاو کەوت سەیرم دەکات. خواردنەوەکەی بەرزکردەوە بۆ ماڵئاوایی کردنم، خۆی بێزارنەکرد بەشاردنەوەی زەردەخەنە لەخۆباییە قایل بووەکەی. پشتگوێیم خست، سەرنجم سوڕایەوە بەهۆڵەکەیا بەدوای سێهون، بەڵام ئەو وون ببوو لەنێو قەڵەبارغیەکەیا، وە منیش نامەوێ بڕۆم بەدوایا بگەڕێم. دەمەوێت ئەوەندەی بتوانم بەخێرایی دووربکەومەوە لێرە. بیرمکردەوە لەگرتنی تاکسی، بەڵام هەر کەڕۆیشتمە دەرەوە، بڕیارم دا بەپیادە بڕۆم. پێویستم بەوەیە مێشکم ساف بکەم.

هەوای بەهارە زۆر سارد بوو لەسەر پێستم، کەواهەستەکرا پێستم تای لێهاتووە و سوور هەڵگەڕاوە دوای ڕووبەڕووبوونەوەکەم لەگەڵ جاس. تەنها بیرکردنەوە لەئەو وایکرد پەنجەکانم توندتر بئاڵێنم لەسەر جانتای پارەکەم، زۆر توند کەئازار دروستبکات بۆ جومگەکانم. ئەو ئازارە هەستێکی خۆش بوو دوای هەستکردن بەئیفلیج بوون دوای ئەو دە خولەکەی ڕابردوو.

بیرم لەچی دەکردەوە؟ فێرببووم خەڵکانی لەم شێوەیە وەکو جاس پشتگوێ بخەم دوای ئەوەی دایکوباوکم چەندەها جار سوتێنراون لەلایەن خەڵکانێکەوە کەبانگ دەکران بەهاوڕێ. چ مەبەستێک هەیە لەبوونی هاوڕێیانێک کەبتچەوسێنێتەوە و پێشبڕکێ بکات لەگەڵت؟ کارێکی نایابم کرد بەبوونم بەدوژمنی خۆم بۆ ماوەیەکی زۆر. بەڕاستی پێویستم بەهیچ دوژمنێکی تر نیە.

تەواوی شەوەکە هەڵەیەک بوو. نەک لەبەرئەوەی هەستم بەکەمی کرد لەبەرامبەر خێزانی سێهون و هاوڕێکانی، بەڵکو لەبەرئەوەی هیچ ئارەزووێکم نیە بۆ ڕۆڵ بینین لەنێو تێگەیشتنە بەهەڵەکانیانەوە. بەشێک لەمن دەیەوێ بگەڕێتەوە و پێیان بڵی کەبەڕاستی چۆن بیریان لێدەکەمەوە، بەڵام بەرگریم کرد لەدژی ئەو ویستە. هیچ ڕاستکردنەوەیە نیە بۆ بوون بەگەمژەیەک.

لەم کاتەیا گەڕامەوە ئەپاڕتمانەکە، قاچەکانم دەئێشان بەهۆی ئەو ڕەنجە زۆرەی ڕۆیشتنم بەنێو شەقامە قەڵەبارغەکانی سیۆلا بەرەو شوێنی مانەوەکەم. ئەپاڕتمانەکەی پوورە جەین تاریک بوو کاتێک ڕۆیشتمە نێو باڵەخانەکەوە، کەئەمەش باش بوو، لەبەرئەوەی بەڕاستی ئێستا حەز بەقسەکردن ناکەم لەگەڵ یەکێک. لەجیاتی ئەوە، ئەمەوێ کاردانەوەم هەبێ وەکو هەمان کاردانەوەکانی کاتی چارەسەری دەروونی، شکاندنی شتەکان، بەڵام زۆر دڵخۆشتر دەبم ئەگەر وانەکەم. سەرکەوتم بەسەر پەیژەکانا بەرەو نهۆمەکەی خۆمان، پاشان گەڕام بەدوای کلیلەکان هەر کەنزیک بوومەوە لەئەپاڕتمانەکەم.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now