𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰𝟰

651 135 123
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"بۆ بینینی تۆ
ئەگەر ڕووبار بوومایە، دەگەڕامەوە
ئەگەر شاخ بوومایە، ڕام دەکرد
ئەگەر با بوومایە، دەوەستام
بەڵام مرۆڤم و
چەندەها جار بۆ بینینیت
گەڕاومەتەوە، ڕامکردووە، وەستاوم!" ❥
...........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗼𝘃:

ئەژنۆم پەیوەندیەکی بەهێزێ دروستکرد لەگەڵ کارتۆنێکی گواستنەوە هەر کە ساتمەم کردە نێو خانووەکەوە.

- نەفرەت!
هاوارم کرد.

ڕۆیشتم بۆ دیدەنیەکەم لەگەڵ ڕۆژنامەنووسەکەیا و بەنابەدڵی گوێم لەڕوونکردنەوەکانی گرت لەبارەی ئەو پڕۆتۆکۆڵانەی کەپێشبینیم لێ دەکرێت بیانزانم کاتێ هاوسەرگیریم لەگەڵ سێهون کرد لەهەفتەیەکا. تەواوی کاتەکە پرسیارم لەخۆم دەکرد کەئەگەر پێویست بێت لەوێ بم. یەک هەفتە. لەیەک هەفتەدا دەبێ کۆمەڵێ سوێند بخۆم کەچیتر دڵنیانیم لێیان. نەک لەبەرئەوەی مەبەستم نەبن، بەڵکو لەبەرئەوەی بۆ یەکەمین جار لەچەند مانگێکا پرسیارم لەخۆم کرد کەئەگەر بتوانم ببم بەو هاوسەرەی سێهون پێویستیەتی.

ووشەکانی جۆرجیا دەنگیان دایەوە لەنێو مێشکم هەر کەدەستم بەئەژنۆ بەئازارەکەما دەهێنا.
'ئەو پیاوێکی باشە.'

پیاوێکی باش کە خۆبەدەستەوەری پێشووی بەکرێ گرتووە بۆ کوشتنی کەسێک. نێوان هێڵەکان دەخوێنمەوە. تێدەگەم کەبەتەواوی جۆرجیا بۆ چ شتێک بەکرێ گیراوە تا ئەنجامی بدات. بەڵام ئەو بیرکردنەوەیەی کەمنی ترساند .. کەخوێنی کردم بەسەهۆڵ .. ئەوەیە کەزیاتر گرینگی بەنهێنیەکانی تری سێهون دەدەم.

خۆبەدەستەوەدەرەکەیم بینی، وە ئەویش ڕاست نەبوو لەبارەیەوە لەگەڵم. ئەگەر بتوانێ پەیوەندییەکەیان بەنهێنی بهێڵێتەوە، ئایە لەتوانای دایە ..

سەرم بەنەرێنی جوڵاندەوە بۆ دەرکردنی ئەو بیرکردنەوەیە لەنێو سەرم.

سێهون ڕاست بووە لەگەڵم. من ئەرێنیم لەبارەی ئەمەوە. بەڵام جۆرجیا ئەو لایانە شاراوەی ئەوی بینیووە کەمن تەنها لەچەند ساتێکی دیاریکراوی کەما بەرچاوم کەوتووە. تەنەنات لەنێو زاڵترین ساتەکانیشی، تەنانەت لەنێو ملکەچترین ساتەکانیشم، ئێمە یەکسان بووین. هەرگیز ترسی ڕاستەقینەم نەناسیووە لەنێو دەستەکانیا، بەڵام جۆرجیا ناسیوویەتی. سێهون دانی پێدانا بۆم کەلایەنە زاڵەکەی تامەزرۆی ئازار و سزادان دەکات.

کاتێ کاتەکە دێت، وەکو جۆرجیا پێشنیاری کرد کەدێت، ئایە دەتوانم ئارام بگرم لەسەری؟

ئەو دەرگای دواوەم کرایەوە و سێهون هەنگاوی نایە ژوورەوە، زەردەخەنەیەکی گەشاوە تیشکی دایەوە لەسەر ڕووخساری کاتێ منی بینی وەستاوم لەوێ.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now