𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟭

799 140 209
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"بینینی تۆ وەک گوێگرتن لەگۆرانیەک وابوو
بۆ یەکەمین جار و دەمزانی کەدەبێ بەدڵخوازترینم،"
.............

Clara's POV:

وادەرەکەوێ گرینگ نەبێ ئەوەی کەدانیاڵ لەبەندیخانەیە، لەبەرئەوەی بێجگە بۆ کارکردن، من لەنێو خانووێکی ناڕەسمی بەندکراو'م. یۆنگ هاوەڵیم دەکات بۆ کارکردن و پاشان بۆ ماڵەوە. سێهون لەنێو ژوورەکان خۆی بەداخراوی دەهێڵێتەوە و گفتوگۆی بەچرپەچرپ ئەنجام دەدا. یووها دەستبەجێ پەیوەندی کرد. هێشتاش بەجۆرێک ئەو چیڕۆکە نەگەیشتووە بە ڕاگەیاندەکان. دەستم کرد بەپۆشینی ملپێچ بۆ شاردنەوەی برینە جەستەییە بیرهێنراوەکانی هێرشەکە. کەم لەوانەی متمانەیان پێدەکەم لەبارەی هێرشەکەوە دەزانن، وە لەکاتێکا کەدەمەوێ بەمشێوەیە بیهێڵمەوە، ئەمە ماندووکەرە. ژیانم لەدەرەوەی بازنەکەی ناوەوەم بەردەوامە لەئاسایی بوون لەکاتێکا ئەو ژیانەی ناوەوە تێدەکۆشێ بۆ ئاسایی بوون.

- ڕۆژێکی کارم کرد بەپشوو،
ڕامگەیاند بۆ سێهون لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەیا.

کتری ئاوە گەرمەکەی پشتگوێ خست و لەدواوە بەپارێزراوی لەباوەشی کردم.

"حاڵت باشە؟ دەتوانم دیدارەکانم هەڵوەشێنمەوە."

- نیگەران مەبە، H، یاری هۆکی ئەنجام دەدەم. ئان گەشتێکی بازاڕی کردنی ڕێکخستووە لەگەڵ یووها'یا.
چەند دەنکێک قاوەم خستە نێو ئامێری قاوە دروستکردنەکەوە و پەنجەم نا بەدوگمەی کارپێکردنەکە. شێوازی وەستانەکەمم گۆڕی، خۆم لارکردەوە بەرەو دواوە لەبەرامبەر لاشەی ئەو، ئەو گەرمیەی لاشەی بەرز دەنرخێنم لەبەیانیەکی ساردی پایزدا.

"بازاڕی کردن،"
دووبارەی کردەوە، وەک بڵێی بازاڕی کردن شتێکی بیانی بێ بەلایەوە.

- ئایە یۆنگ هەموو بازاڕیەکان'یشت بۆ دەکات؟
پرسیم بەپێکەنینێکەوە.

"نەخێر."
سەری بەنەرێنیەوە جوڵاندەوە.

"وابیرناکەمەوە. جلەکان وادیارن لەناکاو دەربکەون،"

- لەوانەیە تۆ داپیرەیەکی ئەفسانەییت هەبێ،
منگاندم.

- دەبێ سوپاسی ئەو بکەم بۆ جوان دەرخستنی تۆ.

سێهون منی سوڕاندەوە و پشتمی پەستێوا بەکەوەنتەرەکەوە. قژە ڕەشەکەی هونەرییانە تێکئاڵاون، وە بەرگەی ئەو ویستەم گرت بۆ ڕاکردنی پەنجەکانم بەنێویا. بەبڕیاردان لەقاتە سێ پارچەییەکەی، ئەمڕۆ دیدارێکی بازرگانی گرینگی هەیە بۆ بەشداری کردن.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now