𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟵

964 150 156
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"هەمووان ڕابردووێکیان هەیە کەلێی ڕائەکەن بەڵام
بێ ئاگا لەوەی چەندێکیش دوور ڕابکەن لەکۆتاییا هەر دێتەوە سەر ڕێگایان،" ❥
.............

Clara's POV:

دەستەکانی ئان لەسەر سمتی بوون کاتێک دەرگاکەم بەڕوویدا کردەوە. زەردەخەنەیەکی گەورەم بۆی کرد و بەزەردەخەنەیەک وەڵامی دامەوە. تێپەڕی بەلامدا لەگەڵ چەند زەرفێک لەنێو دەستەکانی، ڕاستەوخۆ بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشت. بۆ سەرسوڕمانم، بۆکجوو شوێنی کەوت بۆ ژوورەوە. بۆکجوو بەباشی ناناسم، بەڵام ناتوانم یارمەتیدەربم و ڕاینەکێشم بۆ نێو قۆڵەکانم بۆ باوەشێک. هیچ کەسێکی تر لەم جیهانەیا تێناگات وەکو چی وایە لەخۆشەویستیا بیت لەگەڵ پیاوێکی وەکو سێهون. کاتی ئەوەیە من و بۆکجوو کەمێک باشتر یەکتری بناسین.

- خۆشحاڵم بەبینین'ت،
بەدڵسۆزییەوە گوتم کاتێ لەکۆتاییا دەربازم کرد لەنێو قۆڵەکانم.

"ئان پێداگربوو لەسەر هاتنم."
بۆکجوو دەستێکی هێنا بەنێو قژە کورتە ڕەشەکەیا، شڵەژاوی تیشکی دایەوە لەسەر ڕووکەشە کاڵەکەی.

سێهون لەدواوەم هات، قۆڵێکی ئاڵاند لەدەوری کەمەرما هەر کەدەرگاکەم داخست.

"هەمیشە پێشوازی لێکراویت بۆ نێو ماڵەکەمان."

تەزووێک ڕایکرد بەنێو سینگما. پێموابوو بەهەڵە گوێ بیستی ئەو بووم شتانێکی وەک 'ماڵەکەمان' بڵێت. بەڵام ئاشکرایە کەهەڵەم. بەجۆرێک ئەم ووشەیە مانای زیاتر دەدات کاتێک بۆ کەسانی تر دەیڵێ، وەک ئەوەی مافی خۆی بەسەرما دەچەسپێنێ ... مافی خۆی بەسەر دڵما دەچەسپێنێ بەبەخشینی ماڵێک پێی.

"لەکاتێکا ئێوە بەهەستوسۆز دەبن، شتێکی جوان دەبێ گەر یەکێکتان یارمەتیم بدات،"
ئان لەچێشتخانەکەوە بانگی کرد.

- من دەڕۆم،
خۆبەخشیم کرد.

- دەتوانی ئەم دەوروبەر بەبۆکجوو پێشان بدەیت؟
ئازاری نابێت هاندانی پەیوەندییەک لەنێوان سێهون و خۆشەویستی براکەی، بەتایبەتی لەکاتێکا بۆکجوو هەست بەبیانی بوون دەکات لەنێوانمان، بۆکجوو پێشوازی لێکراوە لەنێوان چەماوەی ئەندامانی شاهانەیا سوپاس بۆ ئان، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەم پێشوازی لێکراوییە پوچەڵ دەکرێتەوە ئەگەر هەر یەکێک لەوان بەسروشتی ڕاستەقینەی پەیوەندییەکەی نێوانیان بزانێ. ئەمە بەتەواوی نادادپەروەرانەیە، بەڵام بینینی گروپی چەقاوەسووەکانی خێزانی شاهانەیی بەخۆم، سەسوڕماو نابم گەر ئەمە ڕووبدات. بەتەواوی زۆر بەتامەزرۆوە نەبوون بۆ لەئامێزگرتنی من.

لەچێشتخانەکەیا، ئان دووبارە ڕێکخستنەوەی بۆ خواردنەوەکانی سەر سینی'یەکان دەکرد. قۆڵەکانم لەیەکتریەوە ئاڵاند لەبەرامبەر سینگما و چاوەڕێیم کرد کارێکم پێشکەش بکات.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now