𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟱

967 170 55
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"دەکرێ لەنێو ژوورێکی پڕ لەخەڵکا بین و
چاوەکانم هەمیشە ئەوانەی ئەو دەبینن،
تەنها بۆ دۆزینەوەی ئەوەی کەئەویش بەر لەوە سەیرم دەکات،"
.............

Clara's POV:

شتێک لەبارەی ژوان بەستن لەگەڵ پیاوێکی سەرسوڕهێنەری وەکو سێهونا، ئەوەیە کەهەمیشە بەبرسیەتی'ەوە بەئاگا دێم. ئەم بەیانیەش بەهەمان شێوە. بەبێدەنگیەوە خۆم خزاندە خوارەوە لەسەر سیسەمەکە، بەهیواوەبووم سێهون بەئاگا نەهێنم. گەڕانێکم کرد بەنێو دۆڵابی جلەکان، ڕۆبێکی سووری ئاوریشیم'م هەڵبژارد کەوادەرەکەوێت بۆ من کڕاوە لەگەڵ کۆمەڵێک جلوبەرگی سەرنجڕاکێشی تر. ئاشکرایە ئەو زۆر دڵنیابووە کەمن دەمێنمەوە. کەسێکم ئاسان ڕازی دەکرێم یاخود زیاتر متمانەی بەتوانا'مان هەبووە کەئێمە دەتوانین وابکەین ئەم پەیوەندییە سەربگرێت.

ماسولکەکانم بەئازارن، سکم دەنگی لێوە دێت. ئەو ڕێبەری کردم بۆ خەوتن لەگەڵیا بەسکی بەتاڵەوە. بێگومان، دوێنێ شەو نەهاتم بۆ ئێرە بەمەبەستی مانەوە لەگەڵیا. خۆشبەختانە، چێشتخانەکە پڕە لەسێتی پڕ لەمیوەی نوێ، هێلکە و ڕامیۆن، سۆسج، وە نان. کارتۆنێکی شیرم هێنایە دەرەوە لەسەلاجەکەیا، بەلایەکی سمت'م دەرگاکەیم داخستەوە، وە بەنزیکەیی خستم کاتێ سێهونم بینی لای دەرگاکەوە سەیرم دەکات، بەتەنها سویت پانتێکی ڕەش'ەوە. بەشلی لەسەرەوەی سمت'یا وەستاوە، ئەو سنگە ڕووتەی' خستۆتەڕوو کەمن خۆشم دەوێت. هەروەها ئەوەشم خۆشدەوێت کەئێستا چەندێک ئاسوودەترە بەپێشاندانی لاشەی بەمن.

دەستێکی هێنا بەنێو قژە ڕەشە لەیەکتر ئاڵاوەکەی و سەری بەنەرێنیەوە جوڵاند وەک بڵێی خۆی دەرباز دەکات لەخەونێکی ناخۆش. بەداخەوە، زۆرێک لەو خەونانەی هەیە.

- تۆ باشیت؟
پرسیم، وازم لەگەڕان بەدوای تاوە'ی شت سوورکردنەوەیا هێنا،

- کابووس'ت بینی؟

سێهون زۆر حەزی بەقسەکردن لەبارەی خەونەکانیەوە نیە کەدەیتۆقێنن یاخود یادەوەرییە نەفرین'ە ڵێڵ'ەکانی کەڕایدەکێشنەوە بۆ شەوی ڕووداوەکە، بەڵام دەزانم هەموو بەیانیەک پشتگوێ خستنیان یارمەتیدەر نابێت.

"تۆ ڕۆیشتبوویت،"
بەڕەقی'ەوە گوتی.

ئۆهـ. بەبێ ویستی خۆم واملێکرد لەنێو یادەوەرییەکی ناخۆشی ترا بژیێتەوە. یادەوەرییەک کەبەئازارە بۆ هەردووکمان؛ ئەو بەیانیەی کەجێمهێشت لەم خانووەیا.

- داوای لێبووردنەکەم، H. برسیم بوو.

زەردەخەنەیە کەوتە سەر لێوەکانی هەر کەهەنگاوی نا بەرەو لام. شتێکی زۆر پێش دەستپێکردنەوەی گەشتەکەمان.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now