𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟱𝟲

783 138 219
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"ڕاهاتبووم بڵێم هەرگیز ناکەومە خۆشەویستیەوە دووبارە .. تاوەکو ئەوم دۆزییەوە،
گوتم، هەرگیز ناکەومە خۆشەویستیەوە
مەگەر ئەوە تۆ نەبیت
کەدەکەومە خۆشەویستیەوە لەگەڵی،"
..........

𝗦𝗲𝗵𝘂𝗻'𝘀 𝗣𝗼𝘃:

"هەندێک. پشوو. بدە"
یووها توانی ڕستەیەکی سادە بخاتە نێو فەرمانێک. پێڵاوە بن تەختەکانی تێهەڵدا و ئەژنۆکانی لەژێر خۆیەوە لەیەکتر ئاڵاند.

"هیچ ڕۆیشتوویەتیە دەرەوە لەم ژوورە ئەمڕۆ؟"

"ئەو لەدەرەوەی ئەم ژوورە نەبووە ئەم هەفتەیە،"
ئان خۆی تێ هەڵقورتاند، کورسیەکی ڕاکێشا بۆ تەنیشت نزیکترین هاوڕێکەی کلارا.

هەردووکیان سەریان سوڕاندەوە و چاویان تێ بڕیم.

- ئەمە تۆمار دەکەن؟
ڕاستیەکە ئەوەیە هەبوونی ئەوان لێرە وایکردووە ئاسانتر بێ بەرگەگرتنی ئەم ناخۆشیە. دوای هەفتەیەک مانەوە لەدۆخێکی جێگیر، بەڵام لەگەڵ بوونی هیچ ئاماژەیەک، هیوام لەدەست دەدا. بوونی ئەوان سەرقاڵم دەکات لەنەتوانیم بۆ ئەنجامدانی هیچ شتێک بۆ هاوسەرەکەم و کچەکەم.

"دەوڵەتێکت نیە بۆ بەڕێوەبردن؟"
یووها بەئاماژە پێدانەوە گوتی.

- سوپاسگوزارانە،
سەرم بەئەرێنی جوڵاندەوە بەئاڕاستەی ئان.

- ئەوم هەیە بۆ کردنی ئەمە. هەرخۆی بەزۆری کارێکی بۆنە بەڕێوەبردنە ئێستا.

لەڕاستیا وانەبوو. ئان تەنها بەربەستێکی دروستکرد لەبەردەم هێرشی پرسیارەکان و داواکارییەکان کە لەنەبوونی مندا دروست دەبوون، بەڵام بەزوویی بڕیارێک پێویستە بدرێت.

وە من دەمزانی شوێنی شەرعیم لەکوێیە.

دەستی کلارام بەتوندییەوە گرت.

"تەنها سوپاسگوزاربە قایلم کرد گەرماوێک بکات،"
ئان پێی گوت.

لەکۆتایی ئەوم قایل کرد بوەستێ لەهێنانی قات و پاڵتۆکانم. سەرنجێکی کەمتر کێش دەکەم لەنەخۆشەکانی ترەوە لەنێو قەمیس و کابۆ. دەستە ئازادەکەم هێنا بەو زبر'ییەی چەناگەم. ئەو پێنج جارەی لەڕۆژێکا هەوڵ دەدا قایلم بکات تەنیشت کلارا جێ بهێڵم کاتی پێ نەداوم بۆ ڕیش تاشین.

- وابزانم پێویست دەبێ ڕابێی لەگەڵ ڕیش'،
چرپاندم بۆ کلارا.

یووها و ئان کارێکی نایاب'یان کردووە لەوادەرخستنی ئەوەی تێبینم ناکەن کاتێ بەبێدەنگیەوە قسە بۆ کلارا دەکەم.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now