𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟱

761 131 242
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"بۆ ماوەیە زۆر لەم ژیانەیا ژیاوم،
بەزۆر شتدا تێپەڕیم،
لەهەموو شتێ هیلاک بووم
وەک بڵێی تەواوی شەوەکە بەخەبەر بووم
هەندێک جار هەستم بەماندووێتی دەکرد لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژی دواتر
شتەکان ئاوابوون هەتا ئەوساتەی چاوم بەتۆ کەوت
تۆ تاکە خۆشی من بوویت ..
تاکە هۆکار بۆ ئەوەی ئارام بگرم لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕۆژی دواتر، لەوانەیە هەر لەسەرەتاوە زانیبێتم ..
کەتۆ .. چارەنووسم دەگۆڕیت" ❥
.............

Clara's POV:

شەقامەکە بێدەنگ بوو هەر کەڕۆڵز ڕایز'ەکە وەستێنرا لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەمان. سێهون ڕۆیشتە خوارەوە لەئۆتۆمبێلەکە بەئاڕاستەیەکی خێرا بۆم تا بمێنمەوە لەنێویا. چاوەڕێم کرد، پەرۆشی بوون لەناوەوە و دواوەی پەرژینە لەئاسن دروستکراوەکەبووم کەجیهانە تایبەتەکەمان لەچاوی گشتی جیادەکاتەوە. کاتێ لەکۆتاییا دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە بۆم و دەستی پێشکەش کردم، لەڕادەبەدەر تامەزرۆ بووم بۆ گرتنی.

"یۆنگ جانتاکان دەهێنێ،"
بەهێمنی گوتی،

"وە من ڕێک لەدواوەی تۆوە دەبم،"

بێدەنگ بوو بەدرێژایی لێخوڕینەکەمان بەرەو ماڵەوە، وە نازانم ئەگەر هەرسی ئەو ئاڵوگۆڕییە توڕەییەی دەکرد کە لەگەڵ باوکیا ڕوویدا یان هەوڵی یەکخستنەوەی ڕووداوەکانی ئەم دوواییانەی دەدا. هەموو ئەوەی دەمزانی ئەوەیە لەماڵەوەیەن. دەرگاکەمان کردەوە، هەنگاوم نایە سەر ڕێگا بەردینەکە کەڕێگایەکی بەردینی پێشوازیکەری دروستکردووە بۆ بەردەم دەرگاکەم. جوڵەیەک سەرنجی چاوەکانی گرتم و ڕاچڵەکیم، گەڕامەوە دواوە بەر پەرژینەکە کەوتم. پەنجەکانم توند داخست بەسەر پەرژینەکەوە، هەستی غەریزەیی پێی گوتم کەڕابکەم، تاوەکو ڕووخسارێکی ناسراو دەرکەوت لەنێو تاریکاییەکەیا.

- چی دەکەیت لێرە؟
پرسیم، هێشتا بێ هەناسەم بەهۆی ئەو ترساندن'ەوە.

"هاتم بۆ قسەکردن لەگەڵ سێهون. خەیاڵ دەکەم پێشبینی من بکات."

لەو ساتەدا، هاتە نێو دەرگای چوونەژوورەکەوە و ڕەق بوو. تێڕوانینە ساردەکەی چاوەکانی زیاتربوو هەر کەچاوەکانی قفڵ بوو لەسەر ڕووخساری هاوڕێ کۆنەکەی.

"جۆناسان،"
بەساردییەوە گوتی.

بەهێواشی، پارچەیەکی مەتەڵ کەهەوڵم دەدا بی گونجێنم بەیەکەوە کەوتە شوێنی خۆی، بەڵام پارچە گەورەترەکە هێشتا نادیارە. سەیری سێهون'م کرد و گەڕامەوە بۆ جۆناسان، هەوڵمدا بیرکردنەوە نەگوتراوەکان بخوێنمەوە کەیاری دەکرد لەسەر ڕووخسارە قۆزەکانیان.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now