𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟳

1.4K 236 1K
                                    


𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴
ــــــــــــ
"باشم کاتێک بەتەنها نیم
باشم ئەگەر تۆ لەلام بیت
وە ئەگەر تێبینیت کردبێ نامۆیانە ڕەفتار دەکەم،
ئەمە تەنها 'لەبەرئەوەی نازانم چۆن هەستەکانم ڕوون بکەمەوە' " ❥
.........

Clara's POV:

لەسەر سکما پاڵکەوتبووم، پشتم ڕووت بوو و خەیاڵی دەستەکانی سێهونم دەکرد لەسەر هەموو بەشێکی لاشەما، کاتێکی زەنگی هاتنی نامەیەک هات، کە لەسەر کورسی گۆشەیەکی ژوورەکەیابوو. مەساج'کەرەکەم، سۆجینی، ئاهێکی هەڵکێشا لەو خۆهەڵقورتێنەریەی ئەو کەسەی نامەی بۆ ناردووم.

"لاشەت بەتەواوی ڕەقبووە ئێستا، کچێ"
"بحەسێرەوە"
سۆجینی گوتی پێم

هەوڵمدا، بەڵام لەدوای هەفتەی ڕابردووەوە، تەنها پیاوێک هەیە کە لاشەم گوێڕایەڵی بکات. سەرنجم خستەسەر ئەو مۆسیقا هێمنەی لەژوورەکەیا کارپێکراوە و کەوتمەوە نێو خەیاڵەکانم. کاتێک توانیم لاشەم لەسەر سیسەمەکە بەرزبکەمەوە، مۆبایلەکەم هەڵگرت لەسەر کورسیەکە، سەرسوڕماوبووم بەبینینی ئەو نامەیەی لەلایەن سێهونەوە بۆم هاتبوو.

'همم' کرد هەر کەدەستم کرد بەوەڵامدانەوەی، کەمێک گێژخواردوو بووم بەهۆی مەساج کردنەکەوە. ئەو ڕاستیەی کەدەمتوانی گوێ بیستی دەنگە سێکسیە نووساوەکەی سێهون ببم لەنێو سەرما کەنامەکە دەخوێنێتەوە هیچ یارمەتیدەرم نەبوو.

دوای ئەوەی جلەکانم پۆشی، ڕۆشتمە دەرەوە لەژوورەکەیا و هەنگاوم نایە نێو هۆڵەکەوە، دایکمم دۆزییەوە چاوەڕێم دەکات. قۆڵەکانی لەیەکتر جیاکردەوە و ئاهێکی دایەوە.

"ئەمە سەرسوڕهێنەر نەبوو؟ تەنانەت نەمدەزانی ئەوەندە لاشەم ڕەق بووە"

- منیش هەروەها.

"ئامادەی بۆ بازاڕکردن؟"

سەرم بەئەرێنیەوە جوڵاند، ئەو ویستەی ناڵاندنم لەبێزاریا خستە لایەکەوە. پێویستم بەمەساج کردنێکی تر دەبێ دوای بەسەربردنی ڕۆژەکەم بەبازاڕی کردن لەژێر چاوە ڕەخنەگرەکانی دایکمەوە. مۆبایلەکەم خستە نێو گیرفانمەوە و زەردەخەنەم بۆی کرد.

- بابڕۆین.

دوای چەند کاتژمێرێک لەبازاڕکردن، ڕۆیشتین بۆ بینینی خوشکەکەم و خواردنی ژەمی نیوەڕۆ بەیەکەوە، قەڵەبارغیەکی زۆر هەبوو لەچێشتخانەی 'GotGan' کەبەزۆری ئافرەتانێک بوون وەکو دایکم، وە چەند گەشتیارێکیش خەریکی وێنەگرتنی دیمەنە جوانەکەی ڕووباری هان بوون کە لەناوەوەی چێشتخانەکەیا بەڕوونی دیاربوو. دایکم سەیرکردنێکی قێز لێبوونەوەی پێیان دا بەبڕیاردان لەسەر جلەکانیان، لەکاتێکا چاوەڕوانی خوشکەکەم بووین بەشداریمان بکات. جانتای جلوبەرگەکانم لەسەر کورسیە بەتاڵەکانی دەوری مێزەکەیا دانا، لەکاتێکا دایکم ئەو ئازادییەی وەرگرت بۆ داواکردنی خواردنەکانمان. ڕێک وەکو ئەو ئازادییەی کەوەریگرت بۆ کڕینی کۆمەڵێک عەزییەی سێکسی بۆم، هەروەها لەگەڵ کڕینی چەند پێڵاوی پاژنە بەرز بۆم. عادەتەن ناتوانم بۆ پیشەکەم بیانپۆشم بەڵام لەوکاتەوەی ژیانی کۆمەڵایەتیم سەرسوڕماوانە گۆڕانی بەسەراهات لەهەفتەی ڕابردووەوە، دەمزانی کەچەندین هەلم دەبێ بۆ پۆشینیان.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now