𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟴

1K 148 215
                                    


•𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"لەوانەیە تۆ ئەو کەسەبیت پێویستم بێ،
بۆ دوورخستنەوەی هەموو ئەو ئازارە
دەتوانی بکەویتە خۆشەویستیەوە لەگەڵم و
وە پێم بڵێی گرینگیم پێ دەدەیت
بۆیە کاتێ چاوەکانم دادەخەم،
تۆ لەوێ دەبیت؟
بۆوەی ڕێگەبەیت بزانم هەموو شتێک باش دەبێت
دەتوانم بکەومەوە خۆشەویستی دووبارە؟
بەمشێوەیە ... لەگەڵ تۆیا ..."
.............

Clara's POV:

ڕۆژەکەم تەواوکرد، ئەو هەستە شڵەژاوی و نەرێنیەم پشتگوێ خست کە گەشەی سەند لەناخما. توڕەم لەباوکم. هەست بەخیانەت لێکراوی دەکەم. وە توڕەم لەسێهون بۆ متمانە پێنەکردنم بۆ ڕۆیشتن بۆ کۆمپانیا بەتەنها. ئایە بەمشێوەیەیە کەپەیوەندییەکان  تێکدەشکێن؟ درۆی بچووک و متمانە نەکردن؟ دایکوباوکم لەخۆشەویستیا بوون کاتێک بچووک بووم. پاشان هەموو شتێک گۆڕا. لەگەڵ پارە، بینیم کەدایکم بوو بەکەسێکی تر. کەسێک کەهەرگیز قایل و ئاسوودە نەبوو، کەهەرگیز بەشی پێویست پارە و سەرنجی نەبوو. من لۆمەی ئەو ناکەم بۆ ناپاکی'ەکەی باوکم، بەڵام وادادەنێم سەرسوڕماویش نەبووم بەوەی باوکم کردی. نەک ئەوەشی کەپێموابێ باوکم شایەنی ئاسان دەربازبوون بێ لەم بابەتەیا. زۆر دوورە لەمەوە.

بەڵام ئەو بیرکردنەوەیەی کە گەدەمی سەراوژێر کرد، ئەوەیە کەئایە منیش پاڵ بەسێهون'ەوە دەنێم و دووریدەخەمەوە. کێشەی دەروونی خۆمم هەیە. ئایە ئەمە تەنها بابەتی کاتە پێش ئەوەی خۆی بدۆزێتەوە لەنێو قۆڵەکانی کەسێکی تر کەئەو هەموو قورسایی هەستە شێواوانەی ڕابردوو هەڵناگرێت وەک من؟ هەر بۆیەش دەمویست هەندێک سەربەخۆیی بپارێزم ... کارەکەم بپارێزم، بەپیادە بڕۆم بۆ کار، تاکسی لێخوڕم. چی ڕوودەدات ئەگەر زیاد لەپێویست پشت بەئەوەوە ببەستم و ئەویش لەکۆتاییا دوورکەوێتەوە؟

هەروەها ئێستا دەزانم کەسێهون من لەحەزە خراپەکانی دەپارێزێت. باوکم زۆر بەنەرمییەوە مامەڵەی لەگەڵ دایکم دەکرد، هەمیشە بێچارەبوو بۆ پاراستنی ڕووحە ناسک و ئاسان شکێنراوەکەی دایکم لەڕاستیەکان. ئێستاش ئەو کێشەیەکی گەورە دەشارێتەوە.

من ناسک و ئاسان شکێنراو نیم و پێویستم بەپاراستن نیە.

لەگەڵ ئەو کاتەیا کەیۆنگ لەکۆتاییا لەبەردەم ماڵەکەیا وەستا، خۆم خستە نێو جەوێکی هەژێن و هەڵچوویی'ەوە. بەهێزەوە دەرگای ماڵەکەم کردەوە و جانتاکانم فڕێدایە سەر زەویەکە. پێویستە دەستبەجێ شتەکان ڕاست بکەمەوە و بیسەلمێنم کەباوکم و سێهون هەڵەن.

سێهونم دۆزییەوە لەهۆڵەکەیا. لێوەکانی جوڵان بۆ زەردەخەنەیەکی نەگریسانە.

"برسیتە؟"

برسیمە، بەڵام مەحاڵە ئەمەی پێ بڵێم.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now