𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰𝟭

860 138 237
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"تۆ سڕکەری منیت،
ئازارەکە سڕ دەکەیت
وە بەژیری دەمهێڵیتەوە
بەڵێهـ، تۆ وادەکەیت ..
تەنانەت کاتێکیش دوونیا گڕ دەگرێت
ناتوانم هەست بەهیچ شتێک بکەم
لەبەرئەوەی 'تۆ سڕکەری منیت'،" ❥
...........

Clara's POV:

"بۆچی لی مینهۆ هەمیشە دڵفڕێنانە گەمژەیە لەنێو دراماکان؟"
ئان پرسی هەر کەدەرکەوت لەگۆشەکەیەکی ژوورەکە بەدەفرێک گەنمەشامی'یەوە. نقوم بوویە نێو سیسەمی ژووری میوانەکە لەتەنیشت منەوە و سەرنجی گەڕاندەوە بۆ سەر تیڤیەکە.

مشتێکم لەدەفرەکە هێنایە دەرەوە و هەندێکیم خستە نێو دەممەوە،

- ئەمە کارتێکەرە بۆ کچە ئەمریکیەکان.

"کاریگەری لەسەر تۆش هەیە؟"
بەزەردەخەنەوە پرسی.

"نەفرەت، مینهۆ شێتانە سەرسوڕهێنەرە."

سەری یووها سووڕایەوە بۆ دواوە و لەئان'ی ڕووانی، وە بەر لەئێستا برۆیەکی بەرزکردبوویەوە.

"ئەوەنەی بیزانم تۆ گەی نیت،"
بیری ئەوی هێنایەوە.

"وام لێمەکە نامە بۆ بۆکجوو بنێرم."

- بەهەرحاڵ بۆکجوو لەکوێیە؟
پرسیم.

"ئێستا، ئێستا. پێویستە بیرتان بێنمەوە کەوەک شازادەیەکی کۆریا پێویستە هەموو هاوڵاتیەکانم'م خۆشبوێ و هەستم هەبێ بۆیان؟"

ئان دەستێکی بەرزکردەوە لەخۆبەدەستەوە دانا،

"تۆ پرسیارەکە پشتگوێ دەخەیت،"
یووها تاوانباری کرد، زەردەخەنەیەکی زانین نەخشێنرا لەسەر لێوە پڕەکانی.

"بێزاربووم لەمە."
ئان سەری بەنەرێنیەوە جوڵاندەوە. بۆ ساتێک ڕێک لەڤێرژنێکی گەنجتری سێهون دەچوو .. قۆز و پارێزەر. چاوەکانی بەخێرایی بەرەو خوارەوە گواستەوە، زیاتر ئەو قژە لوولە ڕەشەی خستەڕوو کە بەشێوازێکی تایبەت و نوێ دایهێنابوو.

لەناکاو گەنمەشامییەکە شتێکی ئارەزوومەندانەتر بوو وەک لەو کوڕە ژیکەڵەیەی نێو تیڤیەکە. شتێک بەدڵنیایەوە لەئارادایە.

یووها هەڵسایەوە و بەتەواوی دیمەنەکەی بەردەممانی داپۆشی، وە سەیری ئێمەی کرد.

"بیدرکێنە، پایەبەرز. تۆ شڵەژاوتر دەردەکەویت لەسۆزانیەک لەنێو پەرستگا."

"تۆ بەردەم باشترین دیمەنت گرتووە،"
ئان گوتی، خۆی لارکردەوە بۆ سەیرکردنی دراماکە.

شاهانەکان || 🔚Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon