𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟰𝟴

523 128 114
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"تەنانەت گەر خۆشەویستی ئەو بمکوژێت ئێستا،
کەوایە ئامادەبووم بۆ مردن ئەو چرکەیەی چاوەکانم
نیشتنەوە لەسەر ئەو ..
وە هەرگیزیش ناوەستم لەخۆشویستنی ئەو،" ❥
...........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗼𝘃:

دوای ڕۆیشتنی سێهون گەرماوێکی گەرمم کرد و بەڕۆبەکەمەوە هاتمەدەرەوە، داپۆشەرە لوول بووەکانی سەر سیسەمەکەم ڕاکێشایە خوارەوە، بڕیارم دا کاتی ئەوەیە بڕۆم بخەوم، ئەگەرنا لەکڵێساکە خەوم لێ دەکەوێت. بەڵام پێش ئەوەی بتوانم تەنانەت ڕۆبەکەم گرێ بدەم، کەسێک لەدەرگاکەی دا.

ئاشکرایە H داواکاریەکەمی بەجدی وەرنەگرت کەناتوانێ بمبینێ تا کاتی ئاهەنگەکە.

- پێویستە تەلەفۆن بۆ یۆنگ بکەم بۆوەی دوورتبخاتەوە؟
پرسیم هەر کەدەرگاکەم کردەوە، بەزانینی ئەوەی گوتنی نەخێر بەسێهون بەر لەئێستا ئامانجێکی هەڵەیە.

بەڵام ئەمە ئەو نەبوو لای دەرگاکە؛ بەڵکو باوکی بوو. پاشا برۆیەکی بەپرسیاری لەدەرکەوتنم بەرزکردەوە، بەخێرایی ڕۆبەکەم چاککرد.

"خەوتبوویت؟"

ئەمە بیانووێک بوو بۆئەوەی خەیاڵم دەکرد چۆن دەردەکەوم لەئێستایا. بەهێواشی قژم بردە دواوەی شانم و سەرم بەنەرێنی جوڵاندەوە.

- هەوڵم دەدا بخەوم.
بەتەواوی درۆیەک نەبوو. ڕەچاوی ڕۆیشتنە نێو جێگاوەم کردبوو.

"پێموانەبوو ئافرەتەکان شەوی پێش ئاهەنگی هاوسەرگیریان بخەون،"

- ئاشکرایە هەڵەبوویت.
وەستانی خۆم گۆڕی لەسەر قاچێکم، دەمپرسی کەبۆ ماوەی چەندێک خەریکی دروستکردنی گفتوگۆیەکی بچووک دەبین. ناتوانم خەیاڵی بکەم کەبۆچی ئەو هەموو ڕێگایەی بڕیووە بۆ کۆشکی کۆن بۆ قسەکردن لەگەڵم مەگەر بۆ هەڕەشە لێکردنم یان پێدانی وانەیەک نەبێت. هەر کەهاوسەرگیری دەکەم بەیانی، لەجەوێکا نیم بۆ هیچ کامیان.

"دەتوانم قسەت لەگەڵا بکەم دەربارەی بابەتێکی گرینگ؟"
پرسی.

دوودڵ بووم. کاتژمێر 11:15 خولەک بوو، بەڵام هەرگیز نەڕۆیشتووم بخەوم.

شوێنی کەوتم هەر کەڕێبەری کردم بەڕاڕەوێک بۆ نێو ژوورێکی دانیشتن کە بەڕەنگ و دیکۆری پیاوانە ڕازێندرابوویەوە. قەنەفە چەرمیە نەریتیەکان لەنزیک ئاگردانێکی دانەگیرساو دانرابوون و ڕەفەیەکی گەورەی کتێبیش بەلایەکی دیوارەکەیا هەڵدرابوویەوە. چاوی مردووی ئاژەڵە هەڵواسراوەکان تێیان ڕووانیم هەر کەڕۆیشتمە نێو ژوورەکەوە. ئەمە ژوورێکی تری نێو کۆشکە دێرینەکەیە کەهێشتا نەمدۆزیبوویەوە، بەڵام بەڕەچاوکردنی کۆکراوەی خەڵاتە مردووەکان بەدیوارەکەیا دڵنیانیم کەدەگەڕێمەوە بۆی.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now