𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟭

1.2K 191 317
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ــــــــــــــــــــ
"وێرانی کردم بۆ هەموو کەسێکی تر بێجگە لەخۆی،
دەزانم هیچ کەسێک بەراورد ناکرێت بەئەو،
گرینگ نیە چەندێک ئەستێرە هەبن لەئاسمان هەمیشە
ئەو مانگ ئەبێ بۆم" ❥
.............

Clara's POV:

شەقامی 'sinsa-dong' دەنگێکی نزمی لێوە دێت لەگەڵ چالاکی زووی بەیانیان. دووکاندارەکان دەرگای دووکانەکانیان کردۆتەوە و هەڕەمەکی هەندێکیان مێزەکان ڕێکدەخەن هەر کەخەڵکەکە خەریکی جمۆجۆڵ کردنن. لەتەواوی دەوروبەرم ئەو هەستە گەرم و خۆشو خنجیلانە ناسراوەی دراوسێیەتی هاتە ژیان، ڕۆیشتن بەرەو ڕۆژێکی نوێ. بەڵام من لەنێو کابووسێکا گیرم خواردووە. جیهان هێشتا دەخولێتەوە، بەڵام ناتوانم هەست بەڕۆتینی ڕۆژانەی ژیانێکی ئاسایی بکەم چیتر زیاتر لەوەی کەدەتوانم تێبگەم کەچی ڕوویدا. سنگم ئێش دەکات لەگەڵ پەستانی چەقۆ کێشانی دڵێکی تێکشکاو. هاتم بۆ ئێرە دوێنێ لەگەڵ پێشبینی کردنی یەک شت؛ کۆتایی پێهێنان. ئەوەم بەدەستدەهێنا. هەر هیچ نەبێت، پێموابوو ئاوایە. بەڵام لەگەڵ هەر هەنگاوێک کەدەینێم بۆ دوورکەوتنەوە لەسێهون، قورستر دەبێ بۆم هەناسەدان. سییەکانم بوون بەقورقوشم، لەتوانایان نیە ئەو هەوا گەرمەی هاوین هەڵمژن. ئەژنۆکانم خەریکن لاواز دەبن، بەحاڵ دەتوانن پشتگیری کێشم بکەن.

ناتوانم ببم بەنهێنی سێهون. ڕەتمکردەوە کەببم. بەڵام دەرکردنی ئەو لەژیانم وەک دەرهێنانی دڵی خۆم و جێهێشتنیەتی لەدواوەم. ژیان بەبێ سێهون ناتەواو دەردەکەوێت. ژیانێکی درۆش لەگەڵیا زۆر مەترسیدارە. نابێ من جیابوونەوەیەکی ڕوون هەڵبژێرم وەک لەتێکشکان بەنهێنیەکان و درۆکان و ووتی ووتیەکان؟ ئەوەم کرد کەپێویست بوو بیکەم، بەڵام ڕاستیەکە ماتەمینیەکی ساردە.

وا لەپاش ئەوەش، دەستبەرداری ئەو بووم. ئەوەی پێشنیاری کرد بۆم ژیانێک نیە ... ژیانێکی ڕاستەقینە نیە. تەنانەت دەتوانێ ئەمە ببینێ؟ هەموو شتێ بۆ سەلماندم کەئەو هەستێکی قوڵی هەیە بۆم وەک ئەوەی من هەمە بۆی. لەجیاتی ئەوەی پێشانی بدەم خۆشم دەوێت، ڕۆیشتم. چۆن دەتوانم هەر شتێکی تر بکەم کاتێک نکۆڵی لێکردم تەنانەت دووپاتکردنەوەی ووشەکان. پێشبینی لێدەکرێت سیاسیانە هاوسەرگیری بکات. پێشبینی لێدەکرێت ئەم دەوڵەتە بەڕێوەبەرێت.

هیچ یەکێکمان پێشبینیمان لێنەکراوە بکەوینە داوی خۆشەویستیەوە.

ئێستاش ئێمە یەکتری وێران دەکەین.

تێبینی کردنەکە پێمداکێشرا، وە کەوتمە خوارەوە، لەبەرامبەر دیوارێکی پێشەوەی فرۆشگایەک. چۆن ڕزگارم بێت لەسێهون؟

ئەو ئێشە ئیفلجیەی بەنێو لاشەما بڵاوبوویەوە گۆڕدرا بۆ خەمێکی بەهێز. ئەو ساردییەی نێو گەرووم تەقیەوە بۆ لێشاوێکی فرمێسکە توڕەکان کەبێ وەستان بەڕووخسارما دەهاتنە خوارەوە. خۆم بێزار نەکرد بەسڕینەوەیان تەنانەت هەر کەبەڵگەی خەمباری مەلوانگەیان دروستکرد لەسەر برۆژۆڵەکانم و بینایمیان ڵێڵ کرد.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now