𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟴

1.2K 220 1.4K
                                    


𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴
ــــــــــــ
"کۆتاییمان هێنا بەپەیوەندیمان،
بەڵام ئەگەر لەچارەنووسمان نوسرابێ بۆ یەکتربین
گرینگ نیە چۆن،
دووبارە یەکتر ئەدۆزینەوە" ❥
.........

Clara's POV:

ڕۆژانی دواتر بەڵێڵی تێپەڕی، وە خۆمم دۆزییەوە سەڕەڕای باشترین مەبەستم، هێشتا سەیری ئەو نامانەم دەکرد کە لەلایەن سێهون'ەوە دەهاتن. سێهون کەوتبووە نزمایی ژێر زەوەییە دوور لەچاوی هەموو کامێراکان، تەنها پەیوەندی کەوادەرەکەوت لەگەڵ جیهانی دەرەوەیا دروستی بکات ئەو نامانە بوو کەدەینارد بۆ مۆبایلەکەم. ئەو وادەکات قورس بێت بۆم لەسەر بڕیارەکەم بمێنمەوە بۆ کۆتای هێنان بە پەیوەندییەکەمان پێش ئەوەی لەکۆنتڕۆڵ بچێتە دەرەوە. لەدوای هەموو شتێک ئێمە بەحاڵ یەکتری دەناسین، بەڵام ئەو ڕاستیەی کەسێهون کۆڵی نەداوە لەپێشنیار کردن دەشێت منیش شێت نەبم بۆ هەبوونی کاتێکی سەخت بۆ کۆتایی هێنانی ئەمە.

هێشتا زۆر هەیە خۆزگەم خواستووە دەربارەی ئەوم بزانیایە؛ هەرچەندە، دەمزانی پەیوەندییەکەم لەگەڵ ئەودا تەندروستانە نیە. سێهون بەبارێکی زۆر قورسەوە هات کەمن ناتوانم هەڵیبگرم. ئەو ناودارییە، ئەو تاریکاییە، ئەو کێشەی کۆنتڕۆڵ کردنە، ئەمە زۆر زۆربوو، وە زۆر خێرا. ئەو بەکارم دەهێنێ کاتێک نزیکە لێمەوە و مێشکم تێکدەشکێنێ کاتێکیش دوورە لێمەوە. کۆتایی هێنان بەم پەیوەندییە تەنها هەڵبژاردە بوو.

کەواتە بۆچی ناتوانم وازی لێبهێنم؟

بەڵام ئەم بەیانییە شتێکی گەورەتر هەبوو لەمێشکما. بەلایەنی کەمەوە، هەوڵدەدەم پارێزگاری بکەم لەوەی کارکردنم لەکۆمپانیای **** گرینگترین شتە لەئێستایا بۆم. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەبوو من بەناخۆشی شکستم هێنا.

"پێویستە بلۆکی بکەیت،"
یووها پێشنیاری کرد هەر کەکوپێک قاوەی بۆ تێکردم.

- ئەو دەسەڵاتی هەیە بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە.
گوتم و بیریم هێنایەوە.

- دڵنیانیم ئەمە گرینگ بێ ئەگەر بلۆکی بکەم.

ئەوەم زیاد نەکرد بۆی کە لەمەوبەر هەوڵمدا وابکەم بەڵام نەمتوانی خۆم قایل بکەم بلۆکی بکەم.

"حەزم ناکەم بەمشێوەیە بتبینم، دڵنیاییت لەوەی بەڕاستی ئەو کچە قژ زەردە شایەنی دەمەقاڵێ کردن بێ"

دڵی یووها لەشوێنێکی ڕاست بوو، لەبەرئەوەی نەمتوانیووە ڕاستیەکەی پێ بڵێم. ئەو هۆکارە ڕاستیەی کەجێهێشتنی سێهون هیچ پەیوەندییەکەی بەوێنە بڵاوکراوەکەی لەگەڵ 'جاس' نیە. چۆن بۆی ڕوون بکەمەوە کەسێهون منی ترساند؟ یووها دەیزانی کە لەڕابردووا گیرۆدەی پیاوێکی هەڵە بووم. ئەو بەتەواوی تێدەگا لەناچاربوونم بۆ ڕاکردن ئەگەر بزانێ سێهون چی دەویست لێم، وە دەشێت ئەمەش هۆکارەکە بێ کەنەمتوانیووە پێی بڵێم. یووها جارێکی تر بەهەمان چاو سەیری سێهون ناکاتەوە. ئەوەی کەنەمدەتوانی لێی تێبگەم ئەوەیە بۆچی تەنانەت گرینگی دەدەم. سێهون دەیویست دەستم بەسەردا بگرێت و کۆنتڕۆڵم بکات، گوتی کەتەنها لەنێو جێگایا. گوتی کەئەمە سەلامەت دەبێت. بەڵام ئەو مەترسییە چییە کە لەتوانامایە بیگرمە ئەستۆ؟

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now