𝗧𝗛𝗘 𝗘𝗡𝗗 𝗦𝟭.

1.3K 170 223
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"ناوە لەبیر نەکراوەکەت لەقوڵایی دڵمدایە
ناوت هەڵکەندراوە، هەروەها بۆت دەسوتێم
تۆ ئاگرت لەدڵمدا هەڵکرد،
لەدڵمدا، ئاگری خۆشەویستیت هەڵکرد کەناکوژێتەوە،
بەر لەوەی ناوت لەبیر بکرێت ..
دووبارە بیرت دەکەم، تەنانەت لەساتی مردنیش
ناوت دەهێنم، تەنانەت کاتێکیش دەژیم ..
دڵم بۆ هەمیشە هی تۆیە،
کلارا بیشۆپ"
...........

𝗦𝗲𝗵𝘂𝗻'𝘀 𝗣𝗼𝘃:

10 مانگ دواتر، مانگی یەک ..

کازیووەی بەرەبەیان هەڵهاتبوو لەسەر زەویەکەیا هەر کەچاوەڕێم دەکرد، گوێم لەهەناسە هێواشەکەی هاوسەرەکەم دەگرت. لەو ساتەیا، دەنگی گریانێکی نزمی لەرزیووی تیژ بڵاوبوویەوە بەنێو ژوورەکەیا. کلارا ڕاچڵەکی، بەخەواڵوویی ئاهی هەڵکێشا هەر کەدەستی کرد بەلابردنی لێفەکە لەسەر خۆی.

- من ئەڕۆم بۆ لای، پووپێت،
چرپاندم. لێفەکەم ڕاکێشایە سەری و بەنەرمی ماچی ملیم کرد پێش ئەوەی خۆم بخزێنمە خوارەوە لەسەر سیسەمەکە.

دەنگی گریانەکە بەرزتربوو لەداواکارییا هەر کەڕۆیشتم بەرەو بێشکەکە.

- تۆ لەبیرکرابووی، شازادە؟

ئێلزا هێمن بوویەوە لەگەڵ بیستنی دەنگم، وە بەرزکردمەوە بۆ نێو قۆڵەکانم. سەری دەلەنگایەوە لەنێو باوەشم، دەرکەوتنێکی ناقایلی ئاشکرا لەسەر ڕووخساری بوو، پێش ئەوەی لەکۆتاییا سەری بحەسێنێتەوە لەبەرامبەر شانم. لێوەکانم نوساند بەقژە ڕەشە شەپۆلیە تەنکەکەی.

- دایکت پێویستی بەخەوتنە،
پێم ڕاگەیاند، لاواندمەوە لەنێو ئامێزم. بیستم کلارا هەڵسایەوە لەسەر سیسەمەکە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت.

- باوکت تەواوی شەوەکە ئەوی بەئاگا هێشتەوە بۆ دروستکردنی هاوەڵێکی یاریکردن بۆت.

"ئەمە ئەوەبوو ئەنجامت دەدا؟"
کلارا بەهێواشیەوە لەگەرماوەکە بانگی کرد،

خۆم جوڵاندەوە لەگەڵ مۆسیقایەکی کارپێنەکراو، غەرغەرەیەکم لەبینەرەکەمەوە بەدەستهێنا. خۆشەویستی خولایەوە بەنێو سنگما هەر کەدەستێکی بچووک دەستی گرت بەچەناگەمەوە. ئەمە دڵخوازترین بەشی ڕۆژەکەمە؛ بەئاگاهاتن لەگەڵ هاوسەر و کچەکەم.

لاشەی کلارا پەستێورا بەلاشەمەوە، قۆڵەکانی لەدەوری شانما ئاڵاند، هەر کە خۆی گونجاند لەگەڵ ڕیتمە نەرمەکەمان.

سەما'مان کرد لەژێر ڕووناکی بەیانیانی زوو تاوەکو ئێلزا تێبینی کرد دایکی بەشداری ئاهەنگەکەی کرد.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now