𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟴

639 141 126
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"ئەمەوێ خۆشم بوێی،
وەک ئەوەی خۆشویستن'ت هەموو ئەوە بێ بۆی بژیم ..
ئەمەوێ من تەنها کەس بم دڵی تۆی لابێ و،
تەنها کەس ماچی لێوەکانت یان لەنێوان قۆڵەکانت بێ، لەبەرئەوەی ئەمە تەنها شوێنی منە!
کەوایە پێم بڵێ ئەتەوێ ماباقی ئەو ژیانەی کەماوتە لەگەڵ من بەسەری بەریت؟"
............

Clara's POV:

کاتژمێری داهاتوومان بەسەربرد بەئاڵوگۆڕکردنی باوەشەکان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکان کەسێهون بانگهێشتی کردبوون بۆ بوون بەبەشێک لەپێشنیارکردن'ە ئازایانەکەی. یووها بەردەوام بوو لەگرتنی دەستم بۆ سەیرکردنی ئەڵقەکە. دایکم هەر لەئێستاوە پلانی هاوسەرگیریەکە دادەنێ. ئان'یش وادەرەکەوێ یارمەتی ئەو بدات. کاتێ سێهون لەکۆتاییا ڕزگاری کردین لەو قەڵەبارغیە بچووکەی هیواخوستنە باشەکان، زۆر زیاتر لەزۆر ئامادەبووم بۆوەی بەتەنها بم لەگەڵ ئەو.

- بمبەوە بۆ ماڵەوە، وە بمبەوە بۆ نێو جێگا،
منگاندم هەر کەیارمەتیدام بۆ سەرکەوتنە نێو دواوەی ئۆتۆمبێلەکەوە.

سێهون خزایە تەنیشتمەوە لەدواوە،

"هەوڵبدە بۆ وەستاندم."

سەرکەوتمە سەر ڕانەکانی، ئامادەنیم بەئاسانی دەستبەردرای پیرۆزی بەختەوەری ئەم ئێوارەیە بم. لەوکاتەوەی بڕیارم داوە، دووبارە و دووبارە پێشانم درا وا ئەمە بڕیارێکی ڕاست بوو. هاوسەرگیری کردن لەگەڵ سێهون و قبوڵکردنی ئەو بەرپرسیاریەتیانەی وا دێن لەگەڵ هاوسەرگیری کردن لەگەڵ میراتگری تەختەکە قورس دەبن، بەڵام من چیتر ئاسانیم ناوێت. نەک ئەگەر ئاسانی مانای بێ سێهون'ی بێت.

پەنجەی لەو ئەڵقەیە دا واپۆشیوومە و پاشان زەردەخەنەیە فراوانی کرد. ئەمە ناعادەتیانەیە. تەواو پێچەوانەی ئەو پیاوە زاڵ و دەسەڵاتدارەیە کەدڵی بەند کردم لەو ڕۆژەوەی یەکترمان بینی.

"ئەمە هی دایکم بوو،"
دانی پێدانا.

- ئـۆهـ،
هەناسەم دا. ئەڵقەکەم لەنێو ڕووناکیەکی تەواو نوێ بینی.

"ئەوەی پێدام پێش ئەوەی بمرێت."
سێهون زۆر لەبارەی دایکیەوە قسە ناکات، بەڵام کاتێ قسە دەکات، خەمباری هەمیشە ڕەنگی ووشەکانی دەکات. ئەمشەو خەم لەنێو دەنگیا ژەهراویانە دەنگی دێت.

"تۆی بەدڵ دەبوو. دایکم جوان و کەلەرەق بوو. گونجاو بوو لەگەڵ باوکما بەهەموو شێوەیە. تەنها کەس بوو کەبەرەنگاری ئەو دەبوویەوە. تۆ ئەوم بیردەهێنیتەوە."

ئەمە جوان بوو وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا، بەڵام ترسەکەمم قوتدایەوە.
- ئەو ئەڵقەیەم خۆشدەوێت. تۆم خۆشدەوێت.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now