𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟳

1.1K 160 143
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"شتە جوانەکان لەئازارەوە دێن،"
.............

Clara's POV:

هەوڵێکی گەورەی ویست بۆ خۆ دەرباز'کردنم لەنێو قۆڵەکانی سێهون ... لەسیسەم ... بۆ گەڕانەوەم بۆ ئەپاڕتمانەکەم بۆ چەند کاتژمێرێک. دوای ئەو گێژەڵوکەیەی سی کاتژمێری ڕابردوو، پێویستمە مێشکم ساف بکەم. بەیانی دەبێ لەئۆفیس بم و چەند پێشکەشکردنێک هەیە بۆ ئامادەکردن. لەپاڵ ئەمەشدا قسەم لەگەڵ یووها'یا نەکردووە لەوکاتەوەی پەیوەندی پێوە کردم شەوی هەینی لەبارەی چاوپێکەوتنەکەی سێهون'ەوە. قەرزاری ڕوونکردنەوەیەکم بۆی پێش ئەوەی بچێتە بنکەی پۆلیس و هەواڵی وون'بوونم بدات. ووچانێکم دا لای دەرگاکە، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پێش ئەوەی پاڵێکی پێوە بنێم و بیکەمەوە.

- داوای لێبوردن دەکەم!
گوتم هەر کەفڕیمە نێو ژوورەکەوە. جانتا و مۆبایلەکەم هەڵدایە سەر قەنەفەکەوە، باوەشم کرد بەیووها'ی ڕاچڵەکاو'دا.

- مۆبایلەکەم کوژایەوە.

"دڵنیام ئەوەندەی کاتێک پەیوەندیەکەت گەیشتە 'ناردنی نامەی دەنگی' بەدرێژایی  بیست و چوار کاتژميری ڕابردوو."

ئەگەر هاوڕێکەم خەمبار بێت، پێشانی نادات. بەنزیکەیی دەتوانم تێبینی ئەو زەردەخەنە بادراوەی سەر لێوەکانی بکەم، بەڵام کوپی چاکەی بەرزکردەوە بۆ شاردنەوەی، بەڵام ئەمجارەیان ئەوە جوون'ووی دەستگیرانی نیە کەچایەکەی لەگەڵ دەخواتەوە ئەم بەیانییە. بەڵکو پوورە جەین'ە. ئەم ئافرەتە بەتەمەنە، لەئێستاوە عەزییەکی زەردی گوڵ گوڵی پۆشیووە لەگەڵ چەند ئێکسسوارێک، قۆڵەکانی فراوان کرد بۆ لەباوەش کردنم.

"ئەو نیگەران بوو،"
جەین گوتی، سەیرکردنێکی سەرزەنشت کردنی لەبرازا'کەیەوە وەرگرت، بەڵام پوورە جەین دوورە لەوەی گرینگی پێ بدات.

"پێیم گوت لووتی نەخاتە نێو ئەم بابەتەوە،"
چاوەکانم دوورخستەوە لەسەر چاوەکانی ئەو بەرەو چاوەکانی یووها، هەوڵمدا پارێزگاری لەڕووکەشە جدییەکەم بکەم بەڵام شکستم هێنا. بۆ سەرسوڕماویم، هەردووکیان بەشداریان کرد لەپێکەنینەکەم. کەشوهەوای ئەپاڕتمانەکە ئاسایی'تر لەکەشوهەوای چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەرەکەوێ، وادیارە کار لەهەموومان دەکات.

"لەجەوێکی نایاب'ایت،"
یووها ئاماژەی پێ دا.

"بەنەفرەت کراوە."
کاتێ بابەتەکە دەبێتە ژیانی خۆشەویستیم، پێچوو پەنا ناکاو ڕێک مەبەستەکەی ئەپێکێ، لەگەڵ ئەوەشا پێویستە ئەم قسەلەڕوو'ییەی بەرز بنرخێنم کاتێ بابەتەکە دەبێتە ئەم ڕۆمانسی تێوەگلانەی ئێستام، تەنانەت ئەگەر مەیلی هەبێ وام لێبکا سوورهەڵگەڕێم. لەدوای هەموو شتێکەوە، ئەمە دەست تێوەخستنی ئەو بوو کەوایکرد دەرگاکە بکەمەوە بۆ ڕێگەدان بەسێهون بگەڕێتەوە نێو ژیانم.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now