𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟮𝟰

1.1K 175 113
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ـــــــــــــــــــ
"کاتێ باسی دڵ دەکەم
مەبەستم تۆیە،
جگە لەتۆ کەسی ترم ناوێت،
هەرگیز ناگەڕێم بەدوای خۆشەویستێکی نوێیا،" ❥
.............

Clara's POV:

حەزی زانینم زاڵ بوو بەسەرما. لەوانەیە ئەوە ڕووبەڕووبووونەوەکەم بێت لەگەڵ سێهونا. لەوانەیە پێویستیەک بووبێ بۆ هەندێک هاوخەمی. لەوانەیە ئەوە بێ کەناتوانم بڕیاربەم بەنزیکەیی خەوتنم لەگەڵ سێهونا هەڵەیەک بووبێ یان هەنگاوێک بووبێ لەئاڕاستەیەکی ڕاست. بەڵام گومان دەکەم کەسێک هەبێ لەژیانما کەبتوانێ هاوخەمم بێت. برا بچووکەکەی سێهون هاوڕێیەک بووە بۆم لەوکاتەی لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستم پێی بووە، وە من دوو مانگی ڕابردووم بەسەربرد بەپشتگوێ خستنی. لەگەڵ ئەوەشا بەمەراقبووم لەگەیشتنم بەئەو. هێشتا لەنێو بابەتەکەیا ئان و خۆشەویستیە نهێنیەکەی بۆکجوو جیابوونەتەوە لەو گەشتەی بۆ کۆشکی 'دێجوو'ن کەهەروەها کۆتایی بەپەیوەندییەکەی منیش هێنا لەگەڵ سێهونا.

'چی بەسەر ئەو پشیلە نەفرەتیەیا هات؟'
گلەیم لەخۆم کرد.

بەمەراق'بوون دەستبەجێ هانی دام ئەو نامانە بکەمەوە. بەمەراق'بوون پەنجەرەیەکی بەسێهون بەخشیەوە بۆ نێو ژیانم. بەمەراق'بوون لەکۆتاییا دەمکوژێت.

وە بەمشێوەیە بوو خۆمم دۆزییەوە دانیشتووم لەسەر مێزێکی بێدەنگی گۆشەیەک لەچاوەڕوانی شازادەیی هەست و سۆز جێگیر کەڕێکمانخست لەئێوارەیا یەکتر ببینین لەباڕی Griffin... کە باشە بۆ خواردنەوەی قاوەیەک یان ژەمی نیوەڕۆ .. هیچ یەکێک چاوێکی هەڵنەبڕی کاتێک ئۆفیسەکەم جێهێشت نیوەڕۆ. وادادەنێم سوهۆ بەنهێنی دڵخۆش بێ بەبینینی من کەدەڕۆم بۆ دەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەسادەیی گاڵتەی کرد کەپشووێکی نیوەڕۆ قەرزاری منە لەوکاتەوەی ئەمشەو بەسەردەبەم بەچاودێری کردنی دووانەکەی.

هەروەک پێشبینیم دەکرد، ئان هاتە نێو مەیخانە'کەوە لەگەڵ هەوایەکی خاوەن دەسەڵات کەگونجاوبوو لەگەڵ مافی لەدایکبوونی. لەخۆباییانە دەرنەدەکەوت هەر کەتێپەڕی بەسەر زەوییە تەختە دارییەکە و شوێنی خۆی گرت لەسەر کورسی بەرامبەرما. ئەمە وڵاتی ئەو'ە لەپاش هەموو شتێکەوە و ئەو دەگونجێ لەگەڵ ئێرەیا، وەک گەورەیەکی چاکەکار کەهاتووە بۆ سەردانی خاوەن کارەکانی. ڕەفتارە بەرچاوەکانی ئەو سێهون'م بیردەهێننەوە. ئەمە یارمەتیدەر نیە کەئەو هەمان چاوی ڕەشی بەتین و قژی ڕەشی ئەستووری هەیە. بەڵام قژی ئان لوول'ە و لاشەی کەمتر ماسولکەدار'ە. لەگەڵ چاویلکەیەکی شوشەیی مۆدە لەسەر لووتی، ئەو منداڵانە دەرەکەوێت بەبەراورد بەبراکەی. لەوانەیە هەر بەهۆی ئەوەشەوە بووبێ کەهەستم بەئاسوودەیی کردووە لەدەوروبەرییا ڕێک لەوکاتەوەی یەکترمان بینیووە. ئەو من ناتۆقێنێ ڕێک وەک ئەوەی نیوەی خێزانەکەی دەیکەن ... وەک ئەوەی سێهون کردی ... تەنانەت لەگەڵ هەواییە شاهانەییە ئاشکراکەی.

شاهانەکان || 🔚Donde viven las historias. Descúbrelo ahora