𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯

1.6K 281 1K
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ•
ــــــــــــ
"پێتی دەڵێم، کەئەو هەستانە دوورناکەونەوە،
کەتوند بەرم دەکەون لەهەموو لایەکەوە،
کەبەمدواییانە لەهۆش خۆمم دەبەنەوە،
هەرکاتێک دێیتە دەوروبەری من
ئەو هەستانە دوورناکەونەوە" ❥
.........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗢𝗩:

فرمێسکەکان بیناییان ڵێڵ کردم، هەر کەیۆنگ ئانیشیکی گرتم و ڕێبەری کردم بەرەو دەرەوەی یانەکە بەهەمان ڕێگایا کەلێی هاتین. هەستم بەمایەی گاڵتەپێکردن دەکرد بۆ گریان، بەڵام ئەمە ڕۆژێکی پڕ لەهەوڵدان بوو؛ خۆ حەشاردان لەنێو ئەپاڕتمانەکەم، بەنهێنی هاتنە دەرەوە بۆ بینینی سێهون، پشتگوێ خستنی پەیوەندییەکانی دایکم و نامەی هاوڕێکانم. دەکرا ئۆتۆمبێلێک لێم بدات لەکاتی پەڕینەوە لەشەقامەکە بەهۆی سەرنج نەدانمەوە، لەسەرووی هەموو شتێکیشەوە سێهون ڕەتیکردمەوە. یاخود من ئەوم ڕەتکردەوە. بەڕاستی زۆر دڵنیانیم. ئەمە واهەست دەکرێ شێواوییەکی گەورەبێ ئێستا، بەڵام دەتوانم لەیەک شت دڵنیابم ... من تەواوبووم لەگەڵ هەموو ئەمانە.

بەهێواشییەوە قۆڵم دەرهێنا لەنێو گرتنەکەی یۆنگ، هەر کەتێپەڕیم بەلای ئەو کۆمەڵە خەڵکی کەچاوەڕوانی قومارەکانیان بوون. ئەستەمە ئەو هەفتەیە بەسەربەرم ... یان ئەمشەو .. بەخۆ حەشاردان. سێهون گوتی شتەکان چاک دەکاتەوە، بەڵام چاوەڕێ ناکەم لەشوێنێکا تاوەکو ئەمە ڕوودەدات. پاشان چەند کچێک وێنەیان گرتم بەمۆبایلەکانیان، وە زانیم کەمن بەگومان دەرەکەوم، کەمن ناسرامەوە.

ئەمە مەبەستەکە بوو.

پێویستە کۆتایی بەمە بهێنم. تەنانەت ئەگەر سێهونیش کۆتایی بەهەواڵی ڕۆژنامەکان بهێنێ، بەڵام هێشتا گومانی هەبوونی پەیوەندییەک لەنێوان ئێمەیا هەربوونی دەمێنێت. گومانەکان پێویستە نەهێڵرێن. خەریک بووم دەست بەکار بکەم لەو شارەیا. ناتوانم بەباشی ئەنجامی بدەم لەگەڵ هەبوونی وێنەگرەکان بەشوێنمەوە.

زەوی یانەی 'ئۆکتاگۆن' بەربەستی زۆری تێکەوت بەڕادەیە بەحاڵ توانیم تێپەڕم بەنێو قەڵەبارغییە ئارەقاوییەکە، لەگەڵ ئەوەشا توانیم بەتەواوی خۆم لەیۆنگ ڕزگاربکەم لەئەنجامدا. بەر کۆمەڵێک کەس کەوتم تا توانیم شوێنی سەماکردنەکە تێپەڕێنم، واهەست دەکرا وەک ئەوەی بەڕاستی لەدۆزەخ بم و کاتێ بەنێو کۆمەڵە کەسێکا تێپەڕیم چوون ئەو بەشەی یانەکە زۆر گەرم بوو. چاوەکانم سەرنجی بەشی دەرگا ئاوێنەییە گەورەکەیان دا لەبەشی سەرەوەی شوێنی سەماکردنەکە، ئایە سێهون سەیرم دەکات؟ یاخود تەنانەت گرینگی دەدات؟

ئەو بیرکردنەوەیە بەس بوو تاوەکو بەرەو پێشەوە پاڵم بنێت و زۆر لەخۆم بکەم تاوەکو بڕۆمە دەرەوەی قەڵەبارغیەکە. پاسەوانی لای دەرگای دەرچوونەکە دەرگاکەی بۆ کردمەوە، تێبینیم کرد بەڕاستی ئەمە گرینگ نیە ئەگەر سێهون سەیر بکات. پاسەوانەکە سەرنجێکی لاوەکی پۆشاکە نامۆیەکەمی دا، هیچ گومانێک نیە دەپرسێ کەکێ ڕێگای داوە بڕۆمە ژوورەوە لەکاتێکا بەمشێوەیە جلم پۆشیووە.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now