𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟱𝟮

665 130 107
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"دە‌موویست كه‌سێكی وەک خۆم بێته‌ ژیانمەوە
کەسێک لەیەکەم کێشە واز نەهێنێت,
لەهەڵەکان ئەبورێت، بەخێرای ناڕوات،
هەمیشە دێتەوە، بەقورسی هۆگرت دەبێت،
بەزەحمەت دڵت ئازار بدات،
کەسێک گرنگی پێدان لای ئەو،
ئیشێکی ڕۆژانە بێت،
کەسێک هەموو شتێک ئەبەخشێت لە پێناو
دڵخۆشبوونی ئەوکەسەی خۆشیدەوێت،" ❥
...........

𝗖𝗹𝗮𝗿𝗮'𝘀 𝗣𝗼𝘃:

کۆشکی فەرمی خێزانی شاهانەیی کۆریا کەپاشا لێی دەژیا بەتاڵە بۆ تارماییەکان. سەڕەڕای ئامادەکارییە شێتانەییەکانی پرسە کەڕێکدەخرێن لەپشت دەرگا داخراوەکان، هیچ ڕووحێک نابینرێت لەشوێنەکە. خۆمم دۆزییەوە لەژووری تەختی شاهانەیی، بەنائامادەییەوە دەمڕووانیە ئەو کورسیەی کەپێشبینی دەکرێت من پڕی بکەمەوە. من تایبەت نیم بەئێرە. هەرگیزیش نابم. بێ گوێدانە گرانبەهایی و نایابی کەدەتکێن لەژوورە تایبەتەکانی کۆشکە مەزنەکە، سوپاسگوزارم کەئێمە بەردەوامی بەژیانکردنمان دەدەین لەکۆشکە کۆنەکە تا داهاتووێکی نادیار. 

لەجیاتی ئەوە بەخۆمم گوت دەبێ سوپاسگوزاربم بۆ ئەو هەلە بۆ جێهێشتنی کۆشکی کۆن، کەهێشتا وەکو ماڵی خۆم هەست ناکرێ، دوای ئەوەی خرابوومە ژێر فەرمانەوە بۆ مانەوە لەکۆشکەکە لەماوەی دوو رۆژی ڕابردووا. ڕێگەم پێنەدرابوو کۆشکەکە جێ بهێڵم بۆ سەردانی کردنی سێهون، بەڵام شتە خەمبارەکە ئەوەیە گومان دەکەم ئەم فەرمانە ڕاستەوخۆ لەلایەن خۆیەوە درابێ. یۆنگ ئەم بەیانیە شۆفێری کردم بۆ ئێرە، پێی ڕاگەیاندم سێهون پلانی داناوە ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونی لەنەخۆشخانە بچێتە کۆشکی فەرمی شاهانەیی.

- بەیارمەتیت.
خزمەتکارێکم وەستاند.

- دەتوانی ڕێبەریم بکەیت ...
ووشەکانم شوێنەواریان جێهێشت. دڵنیانەبووم بەتەواوی دەبێ بڕۆمە کوێ.

خۆی چەماندەوە بۆم، سەری بەنزمی هێشتەوە.

"پایەبەرز دەتوانی شوێنم بکەیت."

بەدڵنیایەوە لەمە ڕانایەم.

"ئەو نەبۆتە شاژن هێشتا،"
دەنگێکی گاڵتەپێکەر ئێمەی پچڕاند.

خۆم سوڕاندەوە، خۆم دۆزییەوە لەبەرامبەر داپیری سێهون. تەمەنی خراوەتەڕوو لەدواهەمین هێڵەکانی کەدەوری چاوە بچووک کراوەکانی و لێوە بەیەکەوە نووساوەکانیان داوە، بەڵام تەمەنی هیچ کاریگەرییەکی نیە لەسەر دەرکەوتنی. ئەو شاژنە و، وە ڕێگەم دەدا ئەمە بزانم.

"پێم ڕاگەیەندرا لەنەخۆشخانەیا هاوسەرگیریت لەگەڵ نەوەکەم کرد. بەتەواوی دڵنیانیم شتێکی یاسایی بێ شوو بەکەسێک بکەیت لەژێر کاریگەری سڕکەر، بەڵام تۆ ئەمەشت ئەنجام دا،"
بەئاماژەیەکی دەستی خزمەتکارە گەنجەکەی دوورخستەوە.

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now