𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟯𝟳

667 140 146
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــــــ
"بینینی ئافرەتێکی جوان شتێکە،
بەڵام بینینی نزیکترین هاوڕێکەت لەئافرەتێکی جوان شتێکی تەواو جیاوازە،
دەمەوێت ئەو ببێ بەهاوسەرم" ❥
...............

Clara's POV:

دڵم نقوم بوو کاتێ کۆمپانیاکەم جێهێشت بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکان کەوەستێنراون لەخوارەوەی شەقامەکەیا. ڕۆڵز ڕایز'ە ڕەشە درەوشاوەکە لەقەراغی تڕافیکە هێشتا وەستێنراوەکەیا وەستاوە و دەنەڕێنێ لەلێواری ڕێگاکەیا. بەخێرایی ڕۆیشتم و خۆم خزاندە نێو کوشنە ڕەشەکەی دواوە، چاوەڕێی یۆنگم نەکرد بێتە خوارەوە و دەرگاکەم بۆ بکاتەوە. چۆن ئەو چەند کاتژمێرەی کارکردنم تێپەڕاند بەبێ شێت بوون، هەرگیز نازانم. نەمدەویست چرکەیەک زیاتر بمێنمەوە لەدووری سێهون. هەر بەزوویی کە دەرگاکەم داخست، یۆنگ بەهێواشی لێیخوڕی بەنێو تڕافیکە کراوەکەیا.

جامە ڕەشە تایبەتیەکەی ناوەوەم هێنایە خوارەوە، بەلامەوە باشتربوو بەتەنها نەبم ئێستا. قسەکەرێکی باش نیم، بەڵام بێدەنگیە ئامادەبووەکەی یۆنگ باشترە لەهیچ. بەڵام ناتوانم هەڵبێم لەو هێرشە دڕندانەیەی 'چی ئەگەر'ەکان کە خەریکن دەخولێنەوە بەنێو مێشکما. بیرکردنەوەکانم تێکئاڵاوان بەیەکەوە، وادەکەن مەحاڵ'تر بێ جەخت کردنەوە لەسەریان و بەتەواوی بیرکردنەوە بەنێویان. لەجیاتی ئەوە، گیرم خوارد بەتیشکی یادەوەرییەکان و بیردۆزە نیوە لێنراوەکان. دەڕۆمە نێو چەند جەوێک'ەوە، ڕێگە بەخۆم نادەم بگەم بەوادانێکی لۆژیکیانە لەبارەی ئەوەی کەخەریکە چی ڕوودەدات. هەستی غەریزەییانە پێم دەڵێ خۆم بپارێزم، خۆم ئامادە بکەم بۆ خراپترین شت، تەنانەت هەر کە سەرلێشێوان لەنێو سکما دەژەنرێ. ڕۆیشتم بەنێو جیابوونەوەیا بەخۆ لکاندن بەو باوەڕەی کەئێمە لەلاکەی ترەوە بەیەکەوە دێینە دەرەوە. خۆم گرت بەو باوەڕکردنە هەتاوەکو بکرێت. هەندێک ڕۆژ ئاسانتر بوو لەوانی تر. ئەمڕۆ یەکێک نیە لەو ڕۆژانە. بەڵام لەشتێک زۆر دڵنیام؛

من عاشقی ئەوم.

زیاتر لەدوێنێ و تەنانەت ڕۆژی پێش دوێنێش. کەمتر لەبەیانی. خۆشەویستیم بۆ سێهون تەنها زیاتر گەشەی سەند لەماوەی کاتی دووربوونەکەمان لەیەکتر، وە بەهێزتر بوو لەگومانەکەم. ئەگەر سێهون وون بووبێ، دەیدۆزمەوە. ئەگەر شکاوبێ، ساڕێژی دەکەم. ئێمە یەکتری ساڕێژ دەکەین. هیچ گۆڕانێک بوونی نیە. هەرگیزیش بوونی نابێ لەعەشقا. کۆڵدان تەنها هەڵبژاردەیەک نیە. چیتر نا. نەک بەبێ کۆڵدان لەئەو. سێهونم بینی بۆ ئەو کەسەی کەهەیە. ئەوم خۆشویست بۆ ئەو پیاوەی کەدەیەوێ ببتێ و ئەو پیاوەی دەبتێ. بەهەموو جۆرێ خۆشم دەوێت.

یۆنگ سەرنجی دام لەسەرەوەی شانیەوە،

"قەدبڕ لێ دەدەم بەدەستەچەپا، دەبیبنم بزانم دەتوانم تڕافیک پشتگوێ بخەم."

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now