𝗦𝟭. 𝗖𝗵𝗮𝗽𝘁𝗲𝗿 𝟭𝟮

1.3K 210 215
                                    


• 𝗲𝗻𝗷𝗼𝘆 𝗿𝗲𝗮𝗱𝗶𝗻𝗴シ •
ـــــــــــــــ
"دەپرسم ئەگەر هەرگیز
هاتبێتم بەمێشکتا،
بۆ من ئەمە هەموو کات ڕوودەدات" ❥
.........

Clara's POV:

هەر کەیەکەم تیشکی بەرەبەیان لەپەنجەرەکەوە دزەی کردە ژوورەکەوە، بەئاگا هاتم لەگەڵ دەستپێک'ێک. چیم لەبیر کردووە؟ پاشان تێبینیەکان وەکو لۆریەک بەرمکەوتن ... سێهون لەنێو جێگاکەمە. هێشتا خەوتووە، بەهێواشیەوە هەناسە دەدات، پێڵوی چاوەکانی کەمێک جوڵانەوە هەر کەخۆی سوڕاندەوە و خلۆربوویەوە لایەکەی خۆی. گازم لەلێوم گرت، پەنجەیەکم هێنایە خوارەوە بەڕوومەتیا. دوێنێ شەو ئەو ماسکەی هێنایە خوارەوە کەهەمیشە دەیپۆشی و ئەو دڕندەیەی دواوەی پێشاندام، بەڵام هەموو ئەوەی بینیم ئەو بوو. سێهون جوانە بەڵام شکاوە. سێکسیە بەڵام دڕ'ە. وە لەگەڵ ئەوەی کەبەشێکی خۆی دەرخست بۆم، ئێستا دەزانم کەڕووبەری تاریکیەکەیم بەزاند.

پێش دوێنێ شەو، من مابوومەوە لەنێوان دەرنەخستنی نهێنیەکەی و بەخێرایی ڕاکردنم لەدڕندە ئارەزووبازەکەی بەقەد ئەوەی لەتوانامایە. ئێستا چیتر هەڵبژاردەیەکم نیە. نەک تەنها لەبەرئەوەی نهێنیەکەیم بینی، بەڵکو لەبەرئەوەی ناچاری کردم ڕابردووی ببینم بەخۆم. ئەو دڕندەیەی کەپێشانیدام دەبوو بمترسێنێ، بەڵام تەنها وایلێکردم زیاتر تامەزرۆی ئەو بم.

هاتمە خوارەوە لەسەر سیسەمەکە، بەپێی پەتیەوە ڕۆیشتم بەسەر زەویەکەیا بۆ ئەوەی بەئاگای نەهێنم. لەهێمنیایە ئێستا، دەزانم ئەهریمەنەکانی چاوەڕوانین کاتێک بەئاگا دێتەوە.

یووها لەچێشتخانەکەیا بوو، شۆرتێکی وەرزشی لەپیابوو، هەر کەهێلکەکانی دەخستە نێو تاوەکەوە بۆ سوورکردنەوە. تەنانەت لەگەڵ قژە شێواوەکەی لەسەر تیشێرتەکەیا و بەبێ مکیاژ، جوان دەردەکەوێت. دوای شەوە دڕ'ەکەم نامەوێ تەنانەت سەیری خۆشم بکەم لەئاوێنەیا.

"نیگەران بووم کاتێک ئاهەنگەکەت زوو جێهێشت،"
گوتی، ماچێکی هەوایی بۆ هەڵدام.

"بەڵام کاتێک گەیشتمەوە ماڵەوە، بۆم دەرکەوت بەتەنها جێتنەهێشتووە،"

ڕوومەتەکانم سوورهەڵگەڕان هەر کەدەستم گەیاندە چاوەیەکی کەوەنتەرەکە بۆ بەرداغێک. لەگەڵ سێهونا بەتەواوی هۆشم ڕۆیشتبوو دوێنێ شەو تاوەکو ڕەچاوی ئەوە بکەم دەشێت یووها لەماڵەوە بێت. ئەم باڵەخانەیا وادروستکراوە لەهێرشی بۆمبی ڕزگاری بێ، بۆیە بەهیوام مانای ئەوە بێ کەدیواری بەهێز و ئەستووری هەیە. بەلوعەکەم کردەوە، بەرداغەکەم پڕ کرد لەئاو، بەهیوابووم ئەو جوڵە بێ بایەخە شەرمەزارییەکەم بشارێتەوە.

"هەندێک کۆنتڕۆڵی منداڵبوونت دەوێ؟"
یووها پرسی.

"لەبەرئەوەی بەبڕیاردان لەو دەنگە بەرزانەی لەژوورەکەتەوە دەهات، پێوستت پێیەتی."

شاهانەکان || 🔚Where stories live. Discover now